٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

میسی لە لایەن داعشەوە بۆ جیهاد بانگهێشت کرا.. دەیکەن بە ئەمیری ڕێکخراوەکەیان لە ئەمەریکای باشوور

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ماڵپەڕێکی ئەلیکترۆنیی چەکدارانی داعش داوا لە یاریزانی بەنێووبانگی جیهان، لیۆنێل میسی دەکات بچێتە ڕیزەکانیانەوە بۆ جیهادکردن و لەبەرانبەردا نازناوی باوکی گۆڵکەرانی پێ دەبەخشن و دەشیکەن بە ئەمیر.

ڕۆژنامەی "یەوم ئەلسابع" بڵاوی کردووەتەوە کە، پێگەیەکی ئەلکترۆنیی بە ناوی "ئەخبار داعش نیوز" کە سەر بە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامە، سڵاو بۆ یاریزانی بەنێووبانگ لیۆنێل میسی دەنێرێت و دەستخۆشیی ئەو گۆڵەی لێ دەکەن کە لە یاریی نێوان ئارجەنتین و وڵاتی ئێراندا، کە شەوی شەممە بەڕێوە چوو، گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد.

ئەو پێگە ئەلیکترۆنییەی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام-ناسراو بە داعش- بەو بۆنەیەوە دەرفەتی هێناوە و نووسیویەتی "داعش سڵاو بۆ میسی دەنێرێ و داوای لێ دەکات بێتە ڕێزەکانییەوە جیهاد بکات و نازناوی باوکی گۆڵکەرانی ئارجەنتین(ابو مهداف الاجنتینی) بەدەست بێنێت، هاوکات وەک ئەمیر لە ئەمەریکای باشوور و دەورووبەری دایدەمەزرێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار