ئایا كۆمپانیاكانی نه‌وت ده‌بنه‌هۆی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی؟

گۆڤاری "فۆرن پۆڵه‌سی" ئه‌مریكی له راپۆرتێكیدا باس له‌ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كات به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه‌ی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری نه‌وت، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی حكومه‌تی به‌غدا.
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، كه‌متر له‌ساڵێك له‌پاش كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له‌عیراق، به‌غدا تادێت هاوسه‌نگی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی سه‌ربه‌خۆوه له‌ده‌ستده‌دات كه خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی نه‌وتی زه‌به‌لاحه له باكوردا.
هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه پرسێك ده‌وروژێنێت و ده‌نووسێت، ئایا ئه‌مه چه‌كی نهێنی كوردستانه؟ كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت بێزارن له به‌خیلی به‌غدا، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه ئاماده‌كراوه بۆ كۆمپانیاكان بڕگه‌ی دڵخۆشكه‌ریان تیادایه، بۆیه ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌بن به پێنجه‌م پاڵپشتی نه‌خوازراو بۆ كوردستان بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابوریی.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، ته‌نها له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له 31/7 سێیه‌م گه‌وره كۆمپانیای فه‌رِه‌نسا "تۆتاڵ" خۆی له‌به‌غدا دابڕاند ئه‌ویش به‌هۆی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستێك كه به‌غدا پێیوایه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر سیاسه‌ت و داهاتی زه‌به‌لاحی وڵات‌دا هه‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێگری له‌كۆمپانیاكان ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ئیمزا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسیه‌تی نه‌وته تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ پلانه پێشووه‌كانی كورده‌كان، وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌ردێكی بناغه‌ی به‌هێزبێت بۆ گه‌یشتن به‌خه‌ونی له‌مێژینه‌ی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردیی و دوور له‌ژێر ده‌سته‌یی عه‌ره‌به‌كان.




