تورکیا: له سووریا دژایه‌تیی فیدڕالێزم ناکه‌ین

له کاتێکدا شاندێکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی سووریا به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌بدولباست سه‌یدا هەروەها شاندێکی دەستەی باڵای کوردان له هه‌ولێرن، بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیایش به کۆمه‌ڵه پێشنیازێکی شه‌ش بڕگه‌یییه‌وه له‌باره‌ی باردۆخۆی کورستانی سووریاوە بگاته پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان.تورکیا ده‌ڵێت له سووریا دژایه‌تیی فیدڕالێزم ناکات
هه‌فته‌نامه‌ی "باس"، له مانشێتی سه‌ره‌کیی ژماره‌ی ئه‌مڕۆ 31/7/2012 دا، هه‌واڵێکی له‌باره‌ی سه‌ر‌دانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو بڵاو کردووه‌ته‌وه و باس له پێشنیازه شه‌ش بڕگەیییه‌که‌ی تورکیا ده‌کات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی باس سه‌باره‌ت به‌م شه‌ش بڕگه‌یه بڵاوی کردووه‌ته‌وه، له بڕگه‌ی یه‌کمدا، تورکیا ده‌ڵێت: به‌ر له رووخانی رژێمی سووریا دژایه‌تیی دامه‌زراندنی هه‌رچه‌شنه ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی یان فیدڕاڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز ده‌کات، به‌ڵام له بڕگه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌که‌دا تورکیا ده‌ڵێت: دوای رووخانی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، به مه‌رجێکی له ده‌ستووری داهاتووی سووریادا بگونجێت، پشتگیریی هه‌رچه‌شنه ئۆتۆنۆمی یان فیدڕاڵیزمێکی کوردستانی سووریا ده‌کات.
له بڕگه‌ی چواره‌می پێشنیازه‌که‌دا تورکیا داوا له ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی سووریا ده‌کات رێگری له دروستکردنی قه‌واره‌یه‌کی کاریگه‌ر به ده‌ستی "پەکەکە" له کوردستانی سووریا بکات و له بڕگه‌ی پینجه‌میشدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پەکەکە، هه‌رێمێک له سووریا کۆنتڕۆڵ بکات تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ری.
له شه‌شه‌مین بڕگه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه پێشنیازه‌دا، تورکیا داوا ده‌کات له بابه‌ت کێشه‌ی کورد له سووریادا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کودستان و تورکیا هاوکاری یه‌کتری بن.
جێی ئاماژەیە سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە لە ٢٩/٧/٢٠١٢ـەوە شاندێکی دەستەی باڵای کوردان لە هەولێرن و دوێنێ دووشەممەیش شاندێکی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی سووریا به سه‌رۆکایه‌تیی عه‌بدولباست سه‌یدا، هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانییدا کۆ دەبنەوە، کە مەبەست لە هاتنیان خستنە بەر باسی ڕەوشی سووریا بە گشتی و ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەتییە.
هەر بەپێی زانیارییەکان سەرۆکی هەرێم لە هەوڵی ئەوەدایە دەستەی باڵای کوردان و ئەنجوومەنی نیشتیمانیی سووریا لێک نزیک بکاتەوە.




