٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

ئەحمەد داوود ئۆغڵو بە زمانی كوردی گوتی: خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئامادەم

سەرچاوە: KDP.info
وێنه‌/ ئاژانسي ئانادۆڵ

ھەولێر- KDP.info/وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵو، بەشداری لە كۆڕبەندی زانكۆی ئەمەریكایی لە سلێمانی كرد و بە كوردی گوتی: "رۆژ باش بەڕێزان، خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی ئامادەم، بە هیوای سەركەوتنی ئەم دیدارەم و داوای سەلامەتی بۆ جەنابی تاڵەبانی دەكەم".

 ئەحمەد داوودئۆغڵو گوتیشی: "ئەم وشانە كە بە زمانی كوردی پێشكەشم كردن لە دڵمەوە بۆ دڵانە، نەك لە زمانی منەوە بێت بۆ گوێی ئێوە."

داوودئۆغڵو وتارەكەی لەبارەی بەڕێوەچوونی دیدارەكە بە ناونیشانی (نەخشەرێگایەك بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) دەست پێ كرد و ڕاگەیاند: "هەموو وڵات و نەتەوەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی هەمان گرفت و تەحەدی دەبنەوە، بۆیە پێویست دەكات هەموو لایەك بە هاوبەشی و بە گیانی هاوكاری رووبەڕووی تەحەدییەكان ببینەوە".

وەزیری دەرەوەی توركیا هەندێك تەحەدای وەك گۆڕانكاری بنەڕەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستنیشان كرد و گوتی: "یەكەم تەحەدا گواستنەوەی سیستمەكانە لە مۆدێرنیتەوە بۆ جیهانگەرایی، دووەم تەحەدا بریتی دەبێت لە تەحەدای دەروونی، پێویستە هەستی وابەستەبوون بە وڵاتەكانیان بۆ خەڵك درووست بكەین، ئەو وڵاتانەی ناتوانن هەستی هاوڵاتیبوون بۆ خەڵك درووست بكەن ناتوانن سەركەوتوو بن". ئەوەشی بیرهێنایەوە كە لە توركیا لە ساڵانی هەشتاكاندا رێگەیان لە كورد دەگرت‌و گوتی "ئەوكات جۆرێك كێشە هەبوو لەوەی كە نابێ پەخش بە كوردی هەبێت، بەڵام ئێمە ئەمەمان گەیاندە قۆناخی سفر كێشە، لەسەرەتای ساڵانی شەستەكان پێیانگوتین رووەكان ئەرمینییەكان بولگارییەكان عەرەبەكان پشتمان تێدەكەن، بەڵام 2012 هەوڵی گۆڕینی ئەو بارە دەروونییەماندا". هەروەها گوتی: "لە ساڵی 2006 كاتێك دەستمان بە پەخشیTRT6كرد پێیان دەگوتین ئەمە زۆر خراپ دەبێ، بەڵام هیچ كێشەیەك رووینەدا و زۆر خەڵك پێی خۆشحاڵ بوو، ئێستاش من دەتوانم بە كوردی بخوێنمەوە".

 گوتیشی: "10 ساڵ پێش ئێستا مەحاڵ بوو سەرۆك مەسعود بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا بێنە دیاربەكر و كۆ ببنەوە، بارزانی بە كوردی قسەی كرد، بەمەش نیشانمان دا كورد لە توركیا هەمان مافی هەیە كە توركمانەكان لە عێراق هەیانە."

لە ڕووداوەوە

هەواڵی پەیوەندیدار