٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

فازڵ میرانی: لە 48 سەعاتی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئەنجام دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان‌ و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پێكهێنانی حكومەت كۆتایی هات و شاندی پارتی دەڵێن كۆمەڵێك پێشنیازیان داوەتە گۆڕان.

شاندی پارتی پێكهاتبوو لە فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئازاد بەرواری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لە گردی زەرگەتەی بارەگای سەرەكیی بززوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەكە و ئەندامانی دیكەی گۆڕان كۆ بوونەوە.

 دوای كۆبوونەوەكە فازڵ میرانی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "كۆمەڵێك پێشنیازمان خستووەتە بەردەم گۆڕان". گوتیشی "لە 48 سەعاتی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ پێكهێنانی حكوومەت ئەنجام دەدەین."

لە ڕووداوەوە

هەواڵی پەیوەندیدار