٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
وتەبێژی فەرمی پارتی

ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژنامەی هاوڵاتی لە ژمارەی 1252ـی ڕۆژی سێشەمە 25-2-2014 چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ وتەبێژی هێزەكانی یەپەگە بڵاو كردۆتەوە كە تۆمەتی زۆر بێبنەما و درۆی شاخداری بەرانبەر پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزی قارەمانی پێشمەرگە تێدایە. لە وەڵامدا تەنیا ئەوەندە دەڵێین ئەو قسانە ئەوەندە بوختانی سەیرن و دوورن لە ڕاستی، كە تەنیا لە خۆیان دەوەشێتەوە. قسەكانی وتەبێژی یەپەگە بەڕوونی پێمان دەڵێن كە ئەوان لەنێو وەهم و چەواشەكاریدا دەژیین.

 لای ئێمە سەیرتر ئەوەیە كە ڕۆژنامەیەكی وەك هاوڵاتی بە بێی بەدواداچوون لە ڕاستی و دروستیی لێدوانەكانی وتەبێژەكە قسەكانی ئەم كابرایەی وەك ڕاستییەكی ڕەها بڵاو كردووەتەوە كە خۆی لە خۆیدا لەگەڵ ئەتەكێتی ڕۆژنامەوانی و ئەخلاقی میدیایی ناكۆكە. دەبوایە هاوڵاتی بەرپرسانەتر مامەڵەی كردبا و خۆی نەکردبایە پردێک بۆ گواستنەوەی درۆ و چەواشەکاری.

 

گوتەبێژی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

25/2/2014

هەواڵی پەیوەندیدار