سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره:به‌ڵێ، شه‌ڕی نه‌وت ده‌كه‌ین،ئه‌ی نه‌وت هه‌ر بفرۆشرێت و بدرێته چه‌ك و ئێمه‌ی پێ بكوژرێت؟

خه‌ندان - خه‌ڵه‌ف غه‌فور
سه‌باره‌ت به‌قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتییه‌وه، پیره ده‌ڵێت "خۆ به‌كوده‌تا نه‌هاتووینه‌ته سه‌ر حوكم و حزبه‌كانی تریش ده‌توانن هاوپه‌یمانێتی دروستبكه‌ن و ركابه‌ریمان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
پیره بابه‌تی نه‌وت به‌هۆكارێكی قه‌یرانه‌كانی ئێستای نێوان هه‌ولێر-به‌غدا، ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "خۆ نابێت نه‌وت هه‌ر بۆ چه‌ك كڕین و كوشتنی كورد بێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئێمه‌یش بۆ خوشگوزه‌رانی به‌كاریبهێنین".
خه‌ندان: هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان تائه‌ندازیه‌ك ساردبوونه‌وه‌ی پێوه دیاره، ئه‌مه تاچه‌ند وایه؟
سه‌عدی پیره: نه‌خێر وانییه، به‌ڵكو ئه‌وه رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان ئه‌و بۆچوونه‌یان هه‌یه، ئێمه هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌كترین و خه‌ڵكی كوردستانیش زۆر سوودیان لێوه‌رگرتووه. ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش دوای شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كی درێژخایه‌ن دێت كه هه‌موو لایه‌كمان له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و مرۆییه‌وه زیانی گه‌وره‌مان لێ‌كرد. وای لێكردبووین نه‌توانین رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان بینه‌وه و نه‌شتوانین كێشه ناوخۆییه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیمان ئیمزاكردووه و پێكه‌وه داده‌به‌زین و ئیش ده‌كه‌ین و هێز و تواناكانمان یه‌كخستووه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌مان هه‌ست ده‌كه‌یت رۆژ له‌دوای رۆژ وڵات ئاوه‌دانتر ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌یش رێگا راسته‌كه‌یه. رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتی به‌شێكی گرنگه له ئاسایشی نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له ساردبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی عیراقه پێموایه له‌وه‌شدا به‌هه‌ڵه‌داچوونێك هه‌یه.
خه‌ندان: باست له‌وه‌كرد رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پاراستنی ئاسایشی نیتشمانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یبینین و زۆر بۆچوونیش ئه‌وه پشت راستده‌كه‌نه‌وه مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی رێككه‌وتننتمه‌كه‌تان بۆ قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێمی كوردستان؟
سه‌عدی پیره: من له‌و وشه‌ی قۆرخه تێناگه‌م، دوو رێگا هه‌یه له‌دنیادا بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، یه‌كه‌میان كوده‌تایه و دووه‌میشیان هه‌ڵبژاردنه. باشه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای كوده‌تاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت. هێزه سیاسییه‌كان یان به‌تاك به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن یان له‌رێگای دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌وه، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی هاوپه‌مانێتییه له‌بری ئه‌وه‌ی له مونافه‌سه‌ی یه‌كتر سه‌روه‌ت و سامانی زۆری ئه‌م وڵاته به‌فیڕۆ بده‌ین. هێزه سیاسییه‌كانی تریش ده‌توانن بۆ خۆیان هاوپه‌یمانێتی دروستبكه‌ن و ركابه‌رییمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ته‌نیا سندوقی هه‌ڵبژاردنیشه توانی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنی هه‌یه.
خه‌ندان: به‌ڵام پێتوانییه ئه‌گه‌ر ئێوه به دوو لیستی جیاواز به‌شداریتان بكردایه ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی گه‌رموگوڕتر و شه‌فافتر ده‌بوو؟
سه‌عدی پیره: نه‌خێر پێموانییه، من به‌و شێوه رۆمانسییه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه ناكه‌م. ئێمه له ناوچه‌یه‌كین جۆره‌ها كێشه‌ی ئاڵۆزی هه‌یه و چاومان له‌سه‌ره، بوونی هه‌ر درزێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌وا نه‌یاره‌كانمان سوودی لێوه‌رده‌گرن. ئێمه له ده‌ر و درواسێكانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره، تائێستا له ناوه‌وه‌ی عیراق مه‌ترسی هه‌یه و تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه، هه‌روه‌ها له ناو په‌رله‌مان و حكومه‌تی عیراق تائێستا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی بچوك هه‌یه كه مه‌ترسین و هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كه‌ن.
ئه‌و قۆناغه كاركردنی پێكه‌وه‌ییمان لێده‌خوازێ و به‌بۆچوونی من نابێت هیچ درزێك له په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌بێت و رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی تائه‌وكاته‌ی پێمانوایه هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی خه‌ڵكی كوردستان له مه‌ترسی ده‌رچووه.
خه‌ندان: له‌سه‌ر ئاستی باڵا یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وام به‌دوو ئاڕاسته قسه‌ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ك ده‌ڵێن هه‌رێمی كوردستان له‌وه ده‌رچووه به‌هیچ هێزێك له‌ناو بچێت و په‌راوێزبخرێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رده‌وام باس له بوونی مه‌ترسی و تێكچوونی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئێمه زیاتر كام بۆچوونه‌تان به‌ڕاستتر بزانین و ئێوه‌یش كامیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن؟
سه‌عدی پیره: دیاره باش گوێت له بۆچوونه‌كانی من نه‌گرت، ئێمه هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره، به‌ڵام ناڵێم هه‌ڕه‌شه‌كان سه‌ركه‌وتوون، ناحه‌زمان هه‌یه، به‌ڵام به‌رنامه و پلانه‌كانیان سه‌رناكه‌ون، بۆچی؟ چونكه ئاگامان له خۆمانه و له‌یه‌ك نزیكین و پێكه‌وه به‌هێزین. هێزی به‌رامبه‌ر پێش ئه‌وه‌ی هێرش بكات حسابی هێزی تۆ ده‌كات، سه‌یرده‌كات بزانێت خاڵی لاوازی تۆ چییه بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێوه‌ربگرێت. ئێمه به‌و پێكه‌وه‌بوونه‌مان، به‌وه‌ی سیسته‌مێكی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری هاوبه‌شمان هه‌یه وامانكردووه نه‌یاره‌كانمان نه‌توانن به‌سه‌رماندا سه‌ركه‌ون.
خه‌ندان: بۆچوونێك هه‌یه پێیوایه به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژییه‌وه یه‌كێتی و پارتی وه‌كو یه‌ك حزبیان لێهاتووه، واته به‌هۆی ئیلتیزاماته‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه بۆچوونی جیاوازتان نه‌ماوه و ته‌واو وه‌كو یه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه له زۆر بواردا؟
سه‌عدی پیره: نه‌خێر وانییه. تۆ سه‌یربكه رۆژنامه‌كانی ئێمه و پارتی ئیستینساخی یه‌كتر نین، ئه‌ندامێتیمان له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌یه‌كتر جیاوازه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار له گۆشه‌نیگای جیاجیایشه‌وه سه‌یری كێشه‌كان ده‌كه‌ین و بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی جیایشمان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ئیشی رۆژانه‌ی خه‌ڵكیشه‌وه هه‌یه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه نه هی یه‌كێتی و نه هی پارتیشه به‌جیا، به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه كه بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌مانكرد و جێپه‌نجه‌ی یه‌كێتی و پارتی پێوه دیاره. ئێمه هه‌میشه وتوومانه یه‌كێتی هێزێكی سۆسیال دیموكراته و داوای یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌یت پێشینه‌ی خانووبه‌ره و ژنهێنان و تواناسازی و بیمه‌ی بێكاری ئه‌وانه بۆ كێن؟ بۆ پیاوی ده‌وڵه‌مه‌ندن یان پیاوی فه‌قیر؟ ئه‌وه له زه‌مانی حوكمڕانی یه‌كێتی و به‌رنامه‌كانی یه‌كێتیدایه كه جێبه‌جێ ده‌كرێن.
خه‌ندان: ئه‌م رێككه‌وتنه زیاتر له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی خواستی له‌سه‌ره و وه‌كو پێویسته نه‌توانراوه بۆ ئۆرگان و رێكخستنه‌كانی خواره‌وه، به‌مانایه‌كی تریش كادری ناوه‌ندی هه‌ردوو حزب زۆر دڵیان به‌م رێككه‌وتننامه‌یه خۆش نییه؟
سه‌عدی پیره: ئه‌و بۆچوونه نیوه‌ی راسته، ئه‌گه‌ر له رۆژی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌وه سه‌یری بكه‌یت ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌و باشتر ده‌چێت، هه‌روه‌ها به‌رپرسی محه‌لییه‌كان تاوه‌كو ئێستا به‌ته‌واوی له‌و رێككه‌وتننامه‌یه نه‌گه‌یشتوون، تێنه‌گه‌یشتنه‌كه‌یش كه ره‌نگه هه‌ڵه‌یه‌كی لێبكه‌وێته‌وه بڕیاری مه‌ركه‌زی پارتی یان یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو به‌هۆی هه‌ڵه‌تێگه‌یشتنی كادرێكی خواره‌وه‌یه له ناوه‌ڕۆك و گرنگیی رێككه‌وتننامه‌كه.
خه‌ندان: تێنه‌گه‌یشتنی ته‌واوی كادره‌كانی یه‌كێتی و پارتی له رێككه‌وتننامه‌كه‌تان مانای شكستی ئێوه ناگه‌یه‌نێ؟
سه‌عدی پیره: نه‌خێر به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌ولێری 2000 له هه‌ولێری ئێستا زۆر جیاوازه و هه‌روه‌ها سلێمانی و سۆران و شوێنه‌كانی تریش. به‌ڵام مومكینه كه‌موكوڕی هه‌بێت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان، پێده‌چێت شه‌هیدی پارتی له بادینان و سنووری هه‌ولێر زیاتر گرنگی پێدرابێت له شه‌هیدانی یه‌كێتی له سنووری سلێمانی و خزمه‌تگوزاری تریش له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه باشتربووێت له سلێمانی وه‌كو له هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌وه سیاسه‌تی مه‌ركه‌زی یه‌كێتی و پارتی نییه و پێویسته وریابین و له كاتی شیكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ببینین. پێده‌چێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاڵوگۆڕ به لێپرسراوه ئیدارییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بكرێت، یه‌كێتییه‌كان ببرێن بۆ سنووری ئیداره‌ی پێشووی هه‌ولێر و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه.
خه‌ندان: له‌كاتی ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی نێوان یه‌كێتی و پارتییه‌وه زۆر ئاڵوگۆڕ ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌خشه‌ی سیاسی گۆڕاوه، بارودۆخه‌كه ئه‌وه‌تان له‌سه‌ر پێویست ناكات ئێوه‌یش پێداچووه‌نه‌وه به‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌تاندا بكه‌ن؟
سه‌عدی پیره: چاكسازی هه‌میشه پێویسته، به‌ڵام نازانم خاڵی لاوازی له‌كوێدایه تاپێت بڵێم به‌و شێوه‌یه چاكی بكه‌ین. من بۆ خۆم خاڵی لاوازی تێدا نابینم.
خه‌ندان: چاكسازی له سیسته‌می سیاسی له هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و هێزه ساسییه‌كانی كوردستان، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نییه یه‌كێتی و پارتی له‌ماوه‌كانی رابردوودا زۆر شتیان خراپكردووه بۆیه ئێستا داوای چاكسازی و چاككردنه‌وه‌ی ده‌كرێت؟
سه‌عدی پیره: نه هه‌موو خۆپیشاندان و له‌مێزدانێك له‌ناو په‌رله‌مان مانای ئه‌وه‌نییه ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر خراپه، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن به‌و كاره‌ی ده‌یه‌وێت دڵی خه‌ڵمان لێ بڕه‌نجینێ و ده‌نگی خه‌ڵكی به‌لای خۆیدا رابكێشێ.
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سلێمانی كران دوو جۆر خه‌ڵكی تێدابوو، به‌شێكیان خه‌ڵكی رۆشنبیر و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م بوون و داخوازییه‌كانیشیان له قوڵایی دڵیانه‌وه بوو و هه‌وڵیشدرا به‌ده‌نگیانه‌وه چوون و زۆر له داواكارییه‌كانیان سوودی لێوه‌رگیرا بۆ به‌رنامه‌ی حكومه‌ت. به‌شه‌كه‌ی تر خۆپیشانده‌ران وه‌كو ئۆپۆزسیۆن سه‌نگه‌ریان گرت پێمانوتن فه‌رموون ئێوه به‌رنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن باگفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین، چوار كۆبوونه‌وه‌مان كرد، دواتر ئه‌وان كۆبوونه‌وه‌كانیان هه‌ڵواسی، له‌و پاكێجانه‌ی ئه‌وان پێشكه‌شیان كرد له‌سه‌دا 80ی وه‌كو به‌رنامه‌كانی ئێمه بوون و من خه‌له‌له‌كه‌م له‌جێگایه‌ك نه‌بینی.
خه‌ندان: قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌نییه ئێوه پرۆژه‌تان نییه بۆ چاكسازی، به‌ڵكو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌تان لێده‌گیرێ به‌ڵێنه‌كانتان جێبه‌جێ ناكه‌ن؟
سه‌عدی پیره: به‌ڵێنی چی دراوه و جێیه‌جێمان نه‌كردووه؟ وتوومانه كاره‌با چاكده‌كه‌ین ئێستا 22 سه‌عات كاره‌بای نیشتیمانی هه‌یه. وتوومانه رێگاوبان چاك ده‌كه‌ینه‌وه به‌سه‌دان كیلۆمه‌تر رێگاوبانمان قیرتاوكردووه و چاككراوه‌ته‌وه. وتوومانه دیارده‌ی بێكاری ناهێڵین ئێستا ورده ورده بێكاری به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت. من ناڵێم زۆر، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له‌سه‌دا 70ی خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌ن ماڵ و خانووی خۆیه‌تی. خۆ نانیش پاروو پاروو ده‌خورێ و هه‌موو شته‌كانیش به‌یه‌كه‌وه ناكرێن و چاره‌سه‌ر ناكرێن.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری ده‌ڕوات سیاسه‌ت و رێگایه‌كی ته‌ندروسته، ره‌نگه له‌ئیشوكاری رۆژانه لێره و له‌وێ له‌هه‌ندێك شوێن گه‌نده‌ڵی و لادان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه له باشترین ئیداره‌ی دنیاش هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌یش داموده‌زگای تایبه‌ت هه‌یه و به‌پێی پلان به‌گژیدا ده‌چنه‌وه.
خه‌ندان: دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو بوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌رنامه‌یه‌كی جددی بۆ نه‌هێشتنی غایبه و نابینرێت؟
سه‌عدیی پیره: گه‌نده‌ڵی پرۆسه‌یه‌كی دوورودرێژه و كه‌ڵه‌كه بووه، بۆیه به رۆژ و دوو رۆژ له‌نێو ناچێ. ئه‌وه ئیشی سه‌ره‌كی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه ده‌ستبخه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه گه‌نده‌ڵی تێدایه، هه‌روه‌ها ئیشی په‌رله‌مان و كۆمسیۆنه تایبه‌ته‌كانه به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن و بزانن یاساكان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێ یان لادانی تێدا هه‌یه. لیژنه‌ی نه‌زاهه له‌دروستبووندایه و دیوانی چاودێری دارایش هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئیشه‌كانیان به‌باشی بكه‌ن پێموایه ئه‌و دیارده‌یه زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
خه‌ندان: ئۆپۆزسیۆن یه‌كێتی و پارتی به‌به‌رپرس ده‌زانێت له بوونی گه‌نده‌ڵی، لای ئێوه‌یشه‌وه زۆرجار ده‌وترێت زۆرینه‌ی حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری حكومه‌ت و كابینه‌كانی پێشووبوون، كه‌واته ئێوه‌یش ئه‌وان به‌شه‌ریكی خۆتان و به‌رپرس ده‌زانن له بوونی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی؟
سه‌عدی پیره: هه‌موو كه‌س به‌رپرسه ته‌نانه‌ت ئۆپۆزسیۆنیش، چونكه هه‌مووی به‌رپرسیارێتی له‌سه‌رشانه، حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌رپرسیارێتی گشتی و ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشن وه‌كو هاوڵاتی كۆمه‌ڵگاكه‌یان به‌رپرسن و كاره‌كته‌ری سیاسی. پێموانییه راستگۆیی تێدابێت ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا هێزێكی سیاسی به به‌رپرسیار بزانین له بوونی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان یان حكومه‌ت به‌تێكرایی. له زه‌مانی ئاده‌م و حه‌وا تائێستا گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه.
خه‌ندان: تاڕاده‌یه‌ك زۆربوونی دیارده‌كه په‌یوه‌ندی به‌نه‌بوونی لێپرسینه‌وه‌وه نییه كه دیسان ئه‌مه‌یشیان ئێوه لێی به‌رپرسن؟
سه‌عدی پیره: مومكینه سوود له‌وه‌یش وه‌رگیرابێت، بۆ نموونه فه‌رمانبه‌رێك به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی بێت و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی سزای دابێت ئه‌وه‌ی كردبێته بیانوو كه بڵێ ئه‌وه من پارتی نیم بۆیه سزای داوم، یان كارمه‌نده ئۆپۆزسیۆن بێت و كه سزادرابێت وتبێتی ئه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی من له حزبی ده‌سه‌ڵات نیم بۆیه سزام ده‌ده‌ن. به‌ڵام ورده ورده ئه‌و شتانه‌یش كۆتاییان دێت.
خه‌ندان: دوای زیاتر له چه‌ند مانگێك هێشتا باس له‌وه ده‌كرێ هۆكاره‌كانی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی ئێسستا له عیراق هه‌یه به‌ته‌واوی روون نییه، جه‌نابت ده‌توانی پێمان بڵییت هۆكاره‌كانی چییه؟
سه‌عدی پیره: له 2005 ه‌وه ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق نووسراوه‌ته‌وه تاوه‌كو ئێستا ئێمه چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداین، خه‌ڵكی كوردستان هه‌ستیاره به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی شێوازی حوكمڕانی له عیراق به‌ره‌و چی ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕوات. ئێمه كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان و بودجه و پێشمه‌رگه و یاسای نه‌وت غازمان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق، ئه‌وه چه‌ند ساڵه ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ركردنیان دواده‌خرێت، ساڵێك به‌بیانووی تیرۆر و ساڵێك به‌بیانووی تر، هه‌موو ئه‌وانه پێكه‌وه بێمتمانه‌ییه‌كی دروستكردووه لای هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق جددی نییه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌هه‌ڵواسراوی ده‌یهێڵێته‌وه. دوو رێگای هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه یه‌كه‌میان فشارخستنه سه‌ر حكومه‌تی عیراق له‌ناو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و هۆكانی راگه‌یاندن و گفتوگۆ و به‌دواداچوونه‌كانمان، خۆ ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی سوودی نییه و ده‌ره‌نجامی نابێت ئه‌وه پێویسته بیر له‌وه‌بكه‌ینه‌وه كه‌وا ئه‌م حكومه‌ته جێگای متمانه‌یه یان نا و متمانه‌ی لێبكێشرێته‌وه.
حكومه‌تی عیراق كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه‌كان و به‌شێك له شیعه‌كان له‌سه‌ر هاوسه‌نگی له‌به‌شداری سیاسی و ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌ت له بواره ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رێز مالیكی فریای خۆی نه‌كه‌وێت و هه‌وڵی به‌شداری راسته‌قینه و هاوسه‌نگی نه‌دات ئه‌وا ئه‌مرۆ و ئه‌مجاره‌یش رزگاری ببێت له متمانه‌لێسه‌ندنه‌وه ئه‌وا جارێكی تر ده‌ربازی نابێت. هه‌روه‌ها من وایده‌بینم به‌شه‌خسیكردنی ئه‌و قه‌یرانه خۆدزینه‌وه‌یه له چاره‌سه‌ری راسته‌قینه و پێویسته هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
خه‌ندان: ده‌وترێت ئه‌مه شه‌ڕی نه‌وته ئێوه له‌گه‌ڵ مالیكی ده‌كه‌ن؟
سه‌عدی پیره: بۆنا؟ به‌ڵێ نه‌وت به‌شێكه له كێشه‌كه، ئه‌ی نه‌وت هه‌ر بفرۆشرێت و بدرێته چه‌ك و ئێمه‌ی پێ بكوژرێت؟ نه‌وت پێویسته بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و عیراق بێت. بۆ یاسای نه‌وت و غاز په‌سه‌ندناكه‌ن و ئێمه‌یش به‌پێی ئه‌و یاسایه وه‌به‌رهێنان بكه‌ین. ئه‌گه‌ر سیاسه‌ت عه‌ره‌بانه‌یه‌ك بێت ئه‌وه ئابووری ئه‌سپه‌كه‌یه‌تی.
خه‌ندان: بۆچی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی متمانه وه‌رگرتنه‌وه له به‌ڕێز مالیكی جیاوازبوون؟
سه‌عدی پیره: نه‌خێر جیاواز نه‌بووین، مادام ئێمه داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ین كه‌واته ده‌بێت ئه‌وه‌یش بزانین به‌رێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماره و ده‌بێت به‌یه‌ك مه‌سافه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ینه سیاسیه‌كان مامه‌ڵه بكات و لایه‌نگیری نه‌كات، له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆچوونه‌كانمان یه‌كگرتوو و هاوبه‌ش بوو.
خه‌ندان: جیاوازییه‌كه ئه‌گه‌ر له سیاسه‌تی خیتابی ئیعلامیشدا بێت له‌نێوان ئێوه و پارتی به‌دیده‌كرا، ئایا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌هۆكاری ئیقلیمییه‌وه هه‌بوو؟
سه‌عدی پیره: فشاری ئیقلیمی هیچ په‌یوه‌ندی به‌و بابه‌ته‌وه نییه به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی له‌هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی تری عیراق سه‌ربه‌خۆترن، مام جه‌لال 10 تفه‌نگی هه‌بوو له قه‌ندیل سه‌ری بۆ هیچ هێز و وڵاتێك دانه‌نه‌واند، ئێستا سه‌رۆك كۆماره هه‌رگیز شتی واناكات.
• ئه‌م دیداره رۆژی 8/7/2012 له‌میانی به‌رنامه‌ی (گفتوگۆی خه‌ندان)ی رادیۆی خه‌ندان سازكراوه.




