كه‌س بڕوا به‌مالیكی ناكات

وێرای ئه‌وه‌ی مالیكی له‌دڵه‌وه واده‌زانێت له وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ی پۆسته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه ، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌س بڕوا به‌به‌ڵێنه‌كانی مالیكی ناكات.
مالیكی ئه‌مینداری گشتی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی شیعه له‌ساڵی 2006ه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانڕه‌وایی عێراق ده‌كات، له‌گه‌ڵ خۆپاڵاوتنیشه بۆ خولی سێهه‌م مادام ده‌ستوری عێراق رێی به‌وه داوه، به‌ڵام به‌م دواییه‌وه ترسی ئه‌وه له‌سه‌ر مالیكی دروستبوو كه عێراق به‌ره‌و حوكمی تاكڕه‌وو تاك حیزبی ببات.
له‌وكاته‌وه‌ی له‌ساڵی 2010 حكومه‌تی ئێستا عێراق به‌پێی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر پێكهاتووه، هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی سه‌ره‌ك وه‌زیران وایكردووه به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی نه‌یارو دوژمنی بۆ دروست ببێت.
كوتله‌ی "عێراقیه" به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووتر (شیعه‌ی عیلمانی) و هاوپه‌یمانی كوردستان‌و ره‌وتی سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌م چه‌ند رۆژه‌دا دیارترین نه‌یاره‌كانی مالیكی بوون‌و هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یان ده‌دا.
به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند لایه‌نه پێده‌چێت به‌بنبه‌ست گه‌یشتبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌لی شه‌لا په‌رله‌مانتاری "ده‌وڵه‌تی یاسا" ده‌ڵێت، كاتێك به"نیقاش"ی راگه‌یاند: "ده‌نگه‌كانی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه پاشه‌كشه‌یان كرد‌و ده‌نگی چاكسازی بڵند بوو، ئه‌مه‌ش باشترین بژارده‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه".
به‌ڵام بۆچوونێكی دیكه‌ی به‌هێز هه‌یه كه كوتله به‌هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران سورن له‌سه‌ر بانگیشت كردنی مالیكی بۆ په‌رله‌مان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێی.
به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وله‌تتیه‌كان و بنه‌ما دیموكراتیه‌كان مافی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه كه بانگیشتی سه‌رۆك وه‌زیران بكات و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ل بكات به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایه مالیكی له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا توانی به‌شێك له په‌رله‌مانتاره سوننه‌كانی ناو كوتله‌ی "عێراقیه" له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنێت‌و بڕوایان پێبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیمزا له‌سه‌ر یاداشتی كشانه‌وه‌ی متمانه نه‌كه‌ن كاتێك پێشكه‌شی تاڵه‌بانی سه‌ره‌ك كۆمار كرا.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌ره‌وتی سه‌دره‌وه هه‌یه به‌زمانی ناچاركردن‌و هه‌ڕه‌شه‌لێكردن له‌گه‌ڵیاندا جوڵایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌ركرده گه‌نجه‌كه‌یان، موقته‌دا سه‌در لاواز بكات كه پاڵپشتی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو وایكرد تاڵه‌بانی ئاماده نه‌بێت داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه پێشكه‌ش بكات.
زیا ئه‌سه‌دی ئه‌مینداری گشتی كوتله‌ی "ئه‌حرار" سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌در به"نیقاش"ی راگه‌یاند "مالیكی كاتێك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق راگه‌یاند، ئه‌و گروپه‌ی له‌ئێمه جیابوبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه بوو فشارمان بخاته سه‌ر تا هه‌ڵوێستی سیاسمان بگۆڕین".
ماده‌ی (61)ی ده‌ستور باس له‌وه ده‌كات كه لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌ره‌ك وه‌زیران به‌دوو رێگا ده‌بێت: "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پاش لێپرسینه‌وه به‌زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگه‌كانی متمانه له‌سه‌ره‌ك وه‌زیران ده‌سه‌نێته‌وه"، یان "سه‌ره‌ك كۆماری مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوایه‌ك پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌ره‌ك وه‌زیران".
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه له‌رێی تاڵه‌بانیه‌وه شكستی هێنا، ئه‌وه‌ی مایه‌وه بۆ خوازیارانی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ئه‌وه بوو كه له‌رێی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌پێی قسه‌ی چاودێران چه‌ند مانگێكی ده‌خایاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئیستا مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆك وه‌زیران گه‌رێنراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوه‌مه‌نی نوێنه‌ران به‌ڵام هێشتا به‌شێكی زۆری كوتله‌كانی په‌رله‌مان سورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه و مالیكش چه‌ند جارێك رایگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت چاكسازی له حكومه‌ت بكات به‌ڵام هیچ لایه‌نیك باوه‌ڕ به به‌ڵێنه‌كانی ناكه‌ن .
ئیبراهبم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی "هاوپه‌یمانی نیشتیمانی"و ئه‌مینداری گشتی پێشووی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی به‌ر له‌دوو رۆژ رایگه‌یاند كوتله‌كه‌ی لیژنه‌یه‌كی چاكسازی پێكهێناوه كه به‌شوێن دۆسێ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان كوتله سیاسیه‌كان ده‌چێت ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یاسادانان‌و جێبه‌جێكردن‌و دادوه‌ری.
جه‌عفه‌ری وتی "لیژنه‌ی چاكسازی گفتوگۆ له‌سه‌ر هۆكاری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كان ده‌كات، ده‌یانكات به‌چه‌ند به‌شێكه‌وه، له‌نێوانیاندا ئه‌وانه‌ی پێشتر رێککه‌وتن له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه وه‌ك پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان، دووهه‌میان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌دادگای فیدراڵی‌و شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، به‌شی سێهه‌میش په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی نێوان په‌رله‌مان‌و ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، به‌شی چواره‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی ده‌ستورو به‌رپرسیارێتیه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوتر رووی داوه".
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌را راگه‌یاندنه‌ی له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به"هاوپه‌یمانی نیشتیمانی" نرایه‌وه جگه له‌وانه‌ی سه‌ر به‌سه‌درن، به‌ڵام سیاسه‌تمه‌داره نه‌یاره‌كانی مالیكی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوایان به‌به‌ڵێنه‌كانی نییه‌و پێیان وا نییه به‌جدی كار بۆ چاكسازی بكات.
هانی عاشور راوێژكار له‌كوتله‌ی "عێراقیه" پێی وایه بانگه‌شه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه شیعه بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ته‌نها مانۆڕێكی سیاسیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كات‌و ده‌ربازكردنی مه‌لیكی له‌مه‌ترسی لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه.
عاشور به"نیقاش"ی راگه‌یاند "ده‌یانه‌وێت بڕوا به‌به‌ڵێنه‌كانی مالیكی بكه‌ین به‌وه‌ی چاكسازی ده‌كات، له‌كاتێكدا ناوه‌ڕۆكی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مالیكی رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێری جێبه‌جێ نه‌كردووه".
رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر به‌ده‌ستپێشخه‌ری بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌م (دیسه‌مبه‌ر)ی 2010 هاته ئاراوه كاتێك هه‌موو لایه‌نه‌كان رێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بده‌نه‌وه به‌مالیكی له‌به‌رامبه‌ر پێكهێنانی "ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان" به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مالیكی پابه‌ند ده‌بێت به‌چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كه هیچ یه‌كێك له‌مانه جێبه‌جێ نه‌كرا.
مێژووی نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیران له‌و كاته‌وه‌ی له‌ساڵی 2006 ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست به‌كه‌ڵكی بڕوا پێهێنانی نه‌یاره‌كانی نایه‌ت، ئه‌وان ده‌یان نموونه ده‌هێننه‌وه كه وایان لێده‌كات متمانه‌یان به‌مالیكی نه‌بێت.
په‌رله‌مانتار شوان محه‌مه‌د ته‌ها له‌لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به"نیقاش"ی راگه‌یاند "كوتله سیاسیه‌كان چه‌ند جارێكی جیاواز مالیكیان تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وو ده‌وڵه‌تی یاسا یه‌ك حاڵه‌تیان سه‌لماندووه.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زیره‌كن له‌دواخستن‌و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌پێی رێککه‌وتننامه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر شانیان".
ته‌ها ده‌ڵێت "ره‌نگه گه‌لی عێراقیش متمانه‌ی به‌مالیكی نه‌بێت، ساڵی پار به‌ڵێنی پێدان له‌ماوه‌ی سه‌د رۆژدا چاكسازی له‌خزمه‌تگوزارییه‌كاندا بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یزانی ئه‌وه ئاسته‌مه‌و چه‌ند ساڵێكی ده‌وێت، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كه بۆ ئه‌وه بوو كه ئه‌و جه‌ماوه‌ره هێور بكاته‌وه كه له‌دژی حكومه‌ته‌كه‌ی راپه‌ڕیبوون".
له‌كاتی ئه‌و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌ی له 25ی شوبات (فێبرایه‌ر)ی ساڵی رابردوو به‌غداو چه‌ند شارێكی تری گرته‌وه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی داوای روخانی حكومه‌ت‌و چاكسازیان ده‌كرد، ئه‌وكات له‌رێی وتارێكه‌وه كه ته‌له‌فزیۆن په‌خشی كرد مالیكی ماوه‌ی سه‌د رۆژی ده‌ستنیشان كرد بۆ چاكسازی بارودۆخی خزمه‌تگوزاری‌و ئه‌منی‌و سیاسی، به‌ڵام هیچ رووی نه‌دا.
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان ده‌رفه‌تی ته‌واویان پێنه‌درا بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ئه‌و سه‌د رۆژه بكه‌ن، چونكه مالیكی له‌رێی پیاوه ئه‌منیه‌كانیه‌وه به‌لێدان‌و ده‌ستگیركردن بڵاوه‌ی پێكردن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لایه‌نگرانی له‌نێو عه‌شیره‌ته‌كانی باشوور به‌ئۆتۆمبێلی حكومی برده شوێنی خۆپیشاندانه‌كه‌و وه‌ك حه‌یده‌ر ئالوسی چالاكوانی مه‌ده‌نی ده‌ڵێت هه‌موو بۆ ئه‌وه بوو شكست به‌ناڕه‌زاییه‌كان بهێنێت.
به‌ڵام سه‌عد مه‌تڵه‌بی سه‌ركرده له"ده‌وڵه‌تی یاسا" به"نیقاش"ی راگه‌یاند كوتله‌كه‌ی جدییه له‌جێبه‌جێكردنی چاكسازیه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی گفتوگۆیه‌كی نیشتیمانی به‌رفراوان هه‌بێت كه هه‌موو لایه‌نه‌كان تیایدا به‌شداربن‌و هیچ لایه‌ك بایكۆتی نه‌كات، هه‌مانكات مه‌تڵه‌بی ئه‌و قسانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه ئاراسته‌ی كوتله‌كه‌ی ده‌كرێت به‌وه‌ی خۆی ده‌دزێته‌وه له‌جێبه‌جێكردنی به‌ڵێن‌و رێککه‌وتننامه‌كان.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی لیژنه‌ی چاكسازی هاوپه‌یمانیه شیعه‌كه له‌وه‌دا كورت كرده‌وه كه وتی "هیوادارین لیژنه‌ی چاكسازی بێلایه‌ن بێت‌و مالیكی نه‌بێت"، هه‌روه‌ها وتی "هیوادارم (مالیكی) جدی بێت له‌جێبه‌جێكردنی چاكسازیه‌كان به‌ر له‌وه‌ی متمانه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، چونكه ئه‌وكات ده‌رفه‌ت نامێنێت".
وته‌كانی سه‌در دوو لایه‌نه‌یه، له‌لایه‌كه‌وه پێشوازی له‌لیژنه‌ی چاكسازی كردووه، به‌و مانایه‌ی به‌ڕاده‌یه‌ك ده‌یه‌وێت بارودۆخی سیاسی یه‌كلا بێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه ترسی هه‌یه له‌وه‌ی لیژنه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی مالیكی كاربكات نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی چاكسازی سیاسی.
له ئیستا شدا لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن لیسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانیلا عێراقیه‌وه دیاری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بۆ خروقاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكه‌ن و بانگیشتی په‌رله‌مانی بكه‌ن به‌ڵام د.ڕه‌وه‌ز خۆشناو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق ده‌ڵێت " مالیكی نایه‌ویت بێته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ".
ئاماده‌کردنی: كارزان هه‌ورامی




