٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

دێلی تەلەگراف: لایەنگرانی ئیخوان پەیامنێری دێلی تەلەگرافیان ناچار کرد، وێنەکان بسڕنەوە

سەرچاوە: KDP.info

لایەنگرانی گروپی ئیخوان موسلمینی هەڵوەشاوە، هەڕەشەیان لە رۆژنامەنووس  و وێنەگرانی تەلەڤیزیۆن کردووە  لە دەرەوەی هۆلی ئەکادیمیای پۆلیس کە شوێنی دادگایی کردنی مورسی سەرۆکی لە کارلابراو بوو. لایەنگرانی ئەم گروپە پەیامنێرەکانیان ناچار کردووە ئەو وێنانە بسڕنەوە کە لە دەرەوەی هۆلی دادگایەکە گروتبوویان، لە رێگەی کامیرای تایبەتی لە تەلەفۆنەکانیان، تەنیا هەندێکیان چاودێری کرابوون بۆ ئەوەی نەتوانن هیچ وێنەیەک بگرن لە کاتی دادگایی کردنەکە.
پەیامنێری دێلی تەلەگراف ریچارد سبنسەر بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لەناو ژووری دادگایەکە بوو، گوتیەتی هەڕەشەکردن لە رۆژنامەنووسان لە دەرەوەی هۆلی دادگاییەکە لە لایەن لایەنگرانی ئەم رگوپە کارێکی زۆر حەساسە، کە سەرۆکی پێشوویان دادگایی دەکرێت بە تۆمەتی هاندانی کاری توندوتیژی. ئەم کارەی لایەنگرانی ئەم گروپە دەیکەن کە دژی رۆژنامەنووسان کردیان، وەکو تۆڵەکردنەوەیە لە دامودەزگاکانی راگەیاندن، چونکە ئەوان پێیان وایە ئەم دەزگایانە لایەنگری ئەو لایەنانە دەکەن کە مورسی لە دەسەڵات لادا.

هەواڵی پەیوەندیدار