ئەندپێندنت: ئەمەریکا رێگە نادات راپۆرتی لیژنەی تشیلکۆت لەمەڕ جەنگ عێراق بڵاوبێتەوە

سەرچاوەیەک رایگەیاندووە کە کەبەرپرسانی دەرەوەی ئەمەریکا و کۆشکی سپی رەتیدەکەنەوە ئەو بەڵگەنامانە بڵاوبکرێتەوە کە پەیوەستە بە پەیوەندییەکانی نێوان سەرۆکی ئەمەریکی جۆرج دەبلیو بۆش و سەرۆ وەزیرانی بەریتانیا تۆنی بلێر. ئەمەش هەڵوێستی سەرۆکی وەزیرانی ئێستە بەریتانیا ناخۆش دەکات.
ئەم بەڵگەنامانە باس لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوان هەردوو سەرۆک دەکەن لە چۆنیەتی ناردنی چلو پێنج هەزار سەربازی بەریتانی لە لایەن بلێرەوە بۆ لادانی سەدام حوسێن لە دەسەڵات. ئەمەش رێگەی خۆشکرد کە بلێر بەشداری لە جەنگی عێراق بکات کە ئەمەریکا رێبەرایەتی دەکرد.
ئەمەریکا بە وریایەکی زۆرەوە مامەلە لەگەڵ ئەو بەڵگەنامانە دەکات کە پەیوەندیان بەسەرۆکی ئەمریکاوە هەیە، هەرچەندە بەڵگەنامەکان پەیوەندیان بە تۆنی بلێرەوە هەیە، بەڵام سەرۆکی ئەمەریکاش دەگرێتەوە، بۆیە نە تۆنی بلێر نە حکوومەتی بەریتانیا مافی ئەوەیان نییە ئەم بەڵگەنامانە بڵاوبکەنەوە.
شیلکۆت هەفتەی رابردوو راپۆرتێکی ناردووە بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە، باس لە کارەکانی دەکات و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە کاتی بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکەی دیار نەکراوە، چونکە ئاماژەی کردووە کە دنوستانەکان لەمبارەوە قورسن کە لەگەڵ حکوومەتی ئەمەریکا بەرێوەی دەبات، تاکو رێگەیان بدەن بەڵگەنامەکان بخرێنە روو و بڵاوبکرێنەوە.




