ئەندپێندت: پێشوازیکردنی روسەکان بە فەرشی سور، هەڕەشەیە بۆ ئەمەریکا

پێشوازیی میسر بەمجۆرە و بە فەرشی سور بۆ شاندی روسی، دەبێتە مایەی لێکدانەوەی ئەوەی کە هاوپەیمانی میسری و ئەمەریکی کە چارەگە سەدەیەکە درێژەی هەیە، بکەوێتە ژێرهەڕەشەوە و بەتایبەتی دوای ئەو رەخنانەی رۆژئاوا لە میسریان گرت بەوەی کودەتای سەربازی کراوە.
هەرچەندە وەزیری دەرەوەی میسر نەبیل فەهمی کاری کرد هیچ ئاماژەیەک بە سارد پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا نەکات، هەر هێندە نەبێت کە ئامانج لەم سەردانەی روسیا تەنیا بەهێزکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ مۆسکۆ. نەک داڕماندنی پەیوەندییەکان. هەرچەندە لەم چەند مانگەی دوایی بزاڤێک لەمەڕ هاوپەیمانی میسر وئەمەریکا هەیە، بەڵام چاودێرەکان ئەم سەردانە وەکو کوتەکێک لە دژی واشنتن دادەنێن. ئەلیکسی مالاشینک پسپۆر لە کاروباری روسی لە دەزگای کارنیجی دەڵێت: لە هاوینەوە پەیوەندی نێوان میسر و ئەمەریکا خراپ بووە، میسرییەکان دەزانن ئێستە دەزانن کاتی پەیوەندییە لەگەڵ روسیا، شاندەکەی روسیا بریتی بوو لە وەزیری دەرەوە سیرگی لافروف و وەزیری بەرگری سیرگی شویگۆ، بوونی ئەوەی دوایان لە نێو شاندە بۆنی ئەوەی لێدێت، میسرییەکان بەرنامە بۆ ئەوە دابنرێت لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوەیان چەکی روسی بکڕن. هەرچەند بەرپرسەکان دەیانەوێت ئەم مەسەلەیە هێور بکەنەوە و کۆمپانیای چەکی روسی ئەو بۆچوونە رەتدەکاتەوە کە بەرنامەی چەک کڕینی روسی لە لایەن میسرەوە هەبێت.




