نیۆیۆرک تایمز: بەنەدۆلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نووسینی: رۆجەر کۆهین
جارێکی دیکە پیاوە توندەکاین رۆژهەڵات گەڕانەوە، دژە شۆڕش خەریکە دەست پێتدەکاتەوە، هەروەها شەڕ لە نێوان ئسیلامی و عیلمانییەکان س جۆرێک لە شەڕیش لە نێوان سونە شیعە هەیە. هەروەسا رێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئسیرائیل و فەلەستین لەسەر بنەمای دوو دەوڵەت بۆتە کارێکی موستەحیل.
سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد گازی ژەهاراوی دژی گەلەکەی بەکارهێنا، ئەوەتە عێراقیش جارێکی دیکە خەریکە لە بەردەوامی توندوتیژی نیوان سونە وشیعە خەریکە نقوم دەبێت. سوپای میسر کە ئەمەریکا راهێنانی پێکردوون رووبەروی ئەندامەکانی ئیخوان موسلمین دەبێتەوە. جارێکی دیکە ئەمنی دەوڵەتی عەرەبی هێز پەیدا دەکاتەوە و هاوکاری توندوتیژی دەکات. هەرچەندە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێ کێشە بەرێوەناچێت، هەندێک ئاماژە هەن کە دوارۆژی ناوچەکە جیاواز دەبێت، رەنگە رژێمە سەرکوتکارەکان دەتوانێت بەردەوام بێت، بەڵام عەقلیەتەکان گۆڕاون.
ئێران دەیەوێت لە سایەی حەسەن رۆحانی بە شێوەیەکی میانڕەوتر لە بارەی سیستەمی ئاینی و چاکسازی لە پەیوەندییەکانی لە گەڵ رۆژئاوا، لەوانەی پێشەخۆی دەرکەوێت. لەوەپێش هەولی لەمجۆرە شکستی هێناوە، بەڵام دوارۆژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جیاوازتر دەردەکەوێت کاتێک باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە تاران دەکرێتەوە، ئەو کاتە کۆماری ئیسلامی ئازادتر دەبێت لە بواری سیاسیدا.




