٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

ئەلحەیات: دامەزرێنەری ئەمازۆن رۆژنامەی واشنتن پۆست دەکڕێت

سەرچاوە: KDP.info

لە دواینجار جیف بیزۆس  دامەزرێنەری تۆڕی ئەنتەرنێتی بۆ فرۆشتن ئەمازۆن توانی ئەو کڕینە بباتەوە کە پەیوەستە بە کڕێنی رۆژنامەی بەناو بانگی پایتەختی ئەمەریکا واشنتن پۆست. بڕی کڕینەکەش ٢٥٠ ملیۆن دۆلارە. ئەم هەواڵە بە فەرمی لە لایەن رۆژنامەی پایتەختی ئەمەریکا راگەیندراوە. جیڤ بێزوس لە سەرەتای مانگی ئابی رابردوو بۆ سەرنجراکێشان شتێکی لەمبارەوە درکاندبوو، کاڤێک گویبووی رۆژنامەیەک دەکڕێت کە ناوی لەگەڵ ئاشکرابوونی ئابڕوچوونەکەی وۆتەرگێت لە هەفتاکان بەرزبۆوە. رۆژنامەی واشتن پۆست 136ساڵ بەر لەئێستە دروست بووە و خانەوادەی گراهام هەشتا ساڵە مولکایەتی ئەم رۆژنامەیان بەدەستەوە گرتووە.

لەمبارەوە کۆمپانیاکە لە بەیانامەیەکدا رایگەیاندووە رۆژی 3ی ئۆکتۆبەر رۆژنامەکە دەفرۆشرێت و دەبێتە مولکی بێزوس.

 لە کۆتایی ئەمساڵدا رۆژنامەکە 49ملیۆن خەسارەت بووە، رۆژانە ئەم رۆژنامەیە 447700هەزار دانەی لێ چاپ دەکرێت، کە بیست ساڵ پێش ئێستە 800هەزار دانەی رۆژانە چاپ دەکرا. ئەم رۆژنامەیە ٤٧ جار خەڵاتی بولیتزری بردۆتەوە و ساڵی 2008شەش جار خەڵاتی تایبەتی بردۆتەوە. کاسرین گراهام دوای ئەوەی مێردەکەی لە ساڵی 1963خۆی کوشت، ئیدارەی رۆژنامەکەی گرتۆتە دەست و بۆ ماوەی سی ساڵ کاسرین ئیدارەی رۆژنامەکەی بەرێوەبرد، دەبێت ئاماژە بکەین کە ساڵێ 1933ئۆجین مییر گراهامی باوکی کاسرین دوای فەشەلی رۆژنامەکە لە مەزادێکی ئاشکرا رۆژنامەکەی کڕیوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار