٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

دێلی بێست: سوپا و ئیخوان لە پشت پەردەوە دانوسان دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

 یەکێک لە سەرکردە ئیسلامییەکان بەناوی عەبود زەمر گوتیەتی رەنگە هەندێک دەریچەی سیاسی روبدات. هەنوکە سوپا و گروپی ئیخوان موسلمین لە پشت پەردەوە دەستیان بە دانوستان کردووە. هەر هەمان سەرکردە ئەوە رەتدەکاتەوە لادانی مورسی بە کودەتا ناوی بهێنرێت.  هەردوو لایان لەوە تێگەیشتوون کە هیچەکیان ناتوانێت ئەوی دیکە تێبکشێکێنێت، هەروەها شەقام لەئەنجامی نارەزایەتییەکان گەرمە، لە کاتێکدا سوپا بە توندی بارودۆخەکەی کۆنترۆل کردووە. بەڵام حکوومەت لەئەنجامی درێژەکێشانی نارەزایەتییەکان هەست بە کێشە دەکات. یەکێک لە سەرکردەکانی گروپی گێڕانەوەی شەرعیەت بە نێوەندگیرییەکە هەڵساوە و پێی وایە لەم بارودۆخە هیچ کەسێک نابێت مەرجی پێشوەختەی هەبێت. بۆیە هەردوو لا دەتوانن دەست بە دانوستان بکەن. رەنگە دوای جەژنی قوربان دەست بە پلانە کە بکرێت، ئەم هەنگاوەش بە نیشانەی پێشکەوتن لە کێشە دادەنرێت.  پێشتر ئیخوان داوای گێڕانەوەی موحەمەد مورسی بۆ کورسی دەسەڵات و گێڕانەوە دەستوری ٢٠١٢یان دەکرد، بەڵام ئێستە  جەخت لەسەر کۆتایی هێنانی راوەدونانی دەزگای ئایساش دژی ئەندامەکانی ئیخوان دەکەن، هەروەها داوای بەردانی  دوو هەزار لە زیندانیکراوەکانی یخوان دەکەن، ئیسلامییەکان ئێستە لەمەڕ کێشە سەرەکییەکان نەرمترن.

هەواڵی پەیوەندیدار