٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

دێلی تەلەگراف: سەرۆک وەزیرانی تورکیا جاسوسەکانی موساد بۆ ئێران ئاشکرا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

نووسین: ریچارد سبنسەر

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا  وئیسرائیل تا ئاستێکی زۆر بەرەو خراپی چوو، تا گەیشتە ئەوەی سەرۆ وەزیرانی تورکیا بە ئەنقەسەت بەکرێگیراوەکانی موساد لە تاران ئاشکرا بکات، ئەمەش بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وشنتن پۆست ئاشکرا کراوە. ئەردۆگان بە سەرۆکی هەواڵگری خۆی راگەیاندووە کە وردەکاری ئەو کۆبوونەوەیە بداتە دەسەڵاتدارانی ئێران کە لە سەر خاکی تورکیا لە نێوان بەکرێگیراوەکانی موساد و ئێرانییەکان ئەنجام دراوە. لەکاتێکدا تورکیا قسەکانی رۆژنامەکە رەتدەکاتەوە. هەروەها حکوومەتی ئیسرائیل هیچ قسەیەکی لەمبارەوە نەکردووە، بەڵام سەرۆکی پێشووی هەوالگری ئیسرائیل بە رۆژنامەکەی گوتووە، رەنگە ئەم زانیاریانە هۆکاری لە سێدارەدانی بەکریگیراوەکانین لە ئێران بوو بێت. ئێران لە مناگی نیسانی رابردوو ئاشکرای کردو کە شانەیەکی پانزدە کەسی گرت کە جاسوسیان بۆ ئیسرائیل کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار