تایمز: سعودییە چل رێکخراوی ئیسلامی دژی ئەسەد لە یەک پێکهاتە رێکدەخات

نووسینی کاسرین فیلیب
سعودییە پێکهاتەیەکی تازەی پێکهێناوە کە چل رێخراوی ئیسلامی دەگرێتە خۆی دژی بەشار ئەسەد لە سوریا. ئەم پێکهاتەی ناوی (لیوای ئیسلامە)، ئەمە رێکخستنێکی بەهێزە کە ئابلوقەی دیمەشق دەدات. سەرکردەیەکی ئیسلامی زەهران عەلوش ئەم هەنگاوە لە ئەنجامی ئەوە هاتووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کۆسپانەی رووبەرووی ئۆپۆزسیۆنە لە جەنگیان دژی رژێمی بەشار ئەسەد. ئەوان دەلێن لەسەر دەستپێشخەری سعودییە کۆبوونەتەوە، چونکە سعودیە نیگەرانە لە پەرەسەندنی دەسەڵاتی دەولەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، کە سەر بە رێخراوی قاعیدە لە عێراق.
سعودییە نیگەرانییەکانی لە پەرەسندنە چونکە گروپەکانیس ەر بە قاعیدە خەریکە دەست بەسەر ناوچەکانی دەوروپشتی دیمەسقی پایتەخت دابگرن. هەروەها ئەو کۆسپانەی لەبەردەم رۆژئاوا دایە بۆ هاوکاری سەربازی، وایکردووە هێزە عیلمانییەکان لاواز بن و بە پێچەوانە هێزە ئیسلامییەکان بەهێز ببن. تەنیا شەرکەرانی قاعیدە لە گوتە دەسوڕێنەوە، کە چەند کیلۆمەترێک لە کۆشی کۆماری دوورە.
سوپای ئیسلام لە سەلەفییەکان پێکهاتووە، ئەندامەکانی میانڕەو و توندرەوەکان دەگرێتەوە، ئامانجیان رزگاربوونە لە رژێمی بەشار ئەسەد، بەڵام قاعیدە دەیانەوێت دەوڵەتێکی ئیسلامی دروست بکەن، کە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە.




