رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: نەهێشتنی هەژاری ئامرازی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا

نووسینی یونگ کیم
سەیرکردنی خێرا بەسە کە رووداوەکانی ناوچەکە نیگەرانیان لێدەکەوێتەوە، شەڕی وێرانکاری لە سوریا باشترین نمونەیە بۆ ئەم حالەتە. پتر لە سەد هەزار کەس کوژراون و چوار ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون و یەک میلۆن پەناهەندەش هەیە. ئەم شەڕە پەڕیوەتە دراوسێکانیش، لە لوبناندا حەفسەد و شەست کەس پەناهەندەی سوری هەن کە بەشێوەیەکی فەرمی لەلایەن حکوومەتی لوبنانەوە تۆمار کراوە، لە ئوردن پتر لە پێجسەدو سی هەزار پەناهەندە هەیە و کە سەد و بیست هەزاریان لە خێمەکانی زەعتەر دەژین.
ئەمانە پێویستیان بە هاوکاری خێرا هەیە، بانکی نێودەوڵەتی چەند مانگێک پێش ئێستە سەدو پەنجا ملیۆن دۆلاری وەکو هاوکاری دایە ئوردن، لە لوبنانیش بە پێی توێژینەوەکان کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی سەریهەڵداوە.
سەبارەت بە پرۆگرامی بانکی نێودەوڵەتییەوە، کە تایبەتە بە نەهێشتنی هەژاری تاکو ساڵی ٢٠٣٠ . نەهیشتنی هەژاری کارێکی ئەخلاقییە، هەروەها خالی دووەم پەرەپێدانی خۆشگوزەرانییە. زانیارییەکان دەریدەخەن پتر لە ملیارێک کەس رۆژانە تەنیا یەک دۆلار و بیست و پێنج سەنتیان هەیە. ئەمەش قورسایی لەسەر ویژدانمان دروست کردووە. بۆیە دەبێت هەژاری نەهێلین، جا ئەمە لەهەر کوێیەک بێت.
ئامانجی دووەم پەرەپێدانی خۆشگوزەرانی هاوبەشە، کە ئەمەش کارێکی ئاڵۆزە، ئەو نارەزاییانەی لە بەهاری عەرەبی دەرکەوتن، لە خواستی زۆرینە هاتووە کە دەیانەوێت بچنە ریزی چینی مامناوەند. بۆیە دەبێت بەرهەمی گەشەپێدان بگەینینە هەموو لایەک، نەک تەنیا دەستەبژێرەکانی کۆمەڵگە. بۆیە دەبێت وا لە بانکی نێودەڵەتی بکەین هەموو کارەکانمان بە ئاراستەی نەهێشتنی هەژاری و دابینکردنی خۆشگوزەرانی هاوبەش بێت.




