واشنتن پۆست: دادگای باڵا ئامادەکاری بۆ نەهێشتنی گەندەلی دەکات

نووسینی دانا میلبانک
جیاوازییەکی بەرچاوە کە دادگای باڵا کراوەتەوە، لە کاڤێکدا زۆربەی دەزگاکانی حکوومەتی فیدرالی ئەمەریکا داخراون، لە کاتێکدا دادگای باڵا هۆکاربوو بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی واشنتن کارەکانیان جێ بهێلن.
دادگا فەشەلی هێنا لە رەتکردنەوەی سەرلەنوێ دابەشکردنەوەی ناوچەکانی هەڵبژاردن لەنێوان هەردوو حزبدا، کە ئەنجوومەنی نوێنەران لە حالەتێکی هیوابڕاو دان لەمبارەوە، گالتەکردنی ئەمەریکییەکان بە سیاسەت لە زیاد بوونە. پارەی سیاسەت جارێکی دیکە کەوتەوە بەردەم دادگا، پارێزگارەکان شەڕی هاوکاری دارایی لەلایەن دەوڵەمەندەکان فراونتر دەکەن، ئەوەی ساڵی 2010بانگەشەیان بۆ کرد، ئەمڕۆش پێداگری دەکەن کە ٣.٥ ملیۆن دۆلار کە لەلایەن دەوڵەمەندێکەوە بۆ پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن بدرێت، زۆر نییە. ئەنتۆنین ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە مانا ئەوە نییە خەڵک پارە لە سیاسەت سەرف بکەن، هەروەها پێمان وانییە 3.5ملیۆن دۆلار پارەیەکی زۆر بێت.
کەچی لە راستیدا ئەم رێژەیە پارەیەکی گەورەیە، یەکێک لە دادوەرەکان بەناوی دۆنالد فیرلی دەڵێت: ئەمە واتای ئەوەیە هەر حزبێک دەتوانێت هەموو شتێکی هەبێت بۆ رێکخستنی رکابەری هەڵبژاردنی کۆنگرێس، کە تێکڕا 450کورسی لەسەرتاسەری ئەمەریکا دەگرێتەوە.




