٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەندپێندنت: سارکۆزی دوای بێ تاوان دەرچوونی لە کێشەی بیتنکۆر، دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیلیزیا

سەرچاوە: KDP.info

فرانسوا سارکۆزی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا دەستی بەچالاکی کردۆتەوە، دوای ئەوەی دادگا ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە دژی سارکۆزی لە دادگا بەرێوەدەچوو، پەیوست بوو بەو هاوکاراییە دارایانەی لە کاتی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێی بەخشرابوو.
دەیەوێت لە گۆڕی سیاسەت دەربچێت و جارێکی دیکە بۆ ماوەی سێ ساڵ بگەڕێتەوە کۆشی ئیلیزیا. ئەو سەرۆکەی فەرەنسا هیواخوازە جارێکی دیکەش بازبداتەوە ئەو پێگەیە. چاوەڕوان دەکرێت لە هەڵبژاردنی هاوینی داهاتوو راستڕەو و چەپرەوەکان بەهۆی دەرکەوتنەوەی راستڕەوە توندەکان لە ئەوروپا ئەوانیش زیانیان پێبگات.

لەم مانگانەی دوایدا سارکۆزی بانگەشەی کردووە کە ئەو سەرکردیەکی گەنجە و خانەنشینە، ئەو رزگارکەری وڵات دەبێت، دوای دۆزی بیتنکور، چاودێران رەچاوی ئەوە دەکەن، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ناو سیاسەت. هەروەها یەکێک لە دۆستەکانی گوتیەتی پێویستە ئەو خۆی لەسەروی ناکۆکییەکان بگرێت و ستراتیژی ئەو ئەوەیە نامەکانی خۆی لە رێگەی نامە ئەلەکترۆنییەکان بنێرێت، ئەوەش بە بیر گەلی فەرەنسا بهێننەوە کە سەرکردەیەکی بەهێز و یەکلاکەرەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار