بۆستن و سی ئێن ئێن: دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان لە سایەی ئارامی لە نێو ئابورییەکی گەش بەرێوەچوو

KDP.info/ دەنگدان لەپێناو ١١١ کورسی لە پەرلەمانی کوردستان رۆژی شەممە ئەنجام درا، لە پێش ئەوەی دەنگدەر بچێتە بنەکەکانی دەنگدان، دەپشکنرێن. هەردوو حزبی سەرەکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان رووبەرووی ئۆپۆزسیۆن بوونەتەوە لە پێناو پاراستنی پێگەی خۆیان، ئەوان دەیانەوێت پارێزگاری لە ناوچە ئارامەکەیان و گەشەی ئابوری خۆیان بکەن، کە چاو ناوچەکانی دیکەی عێراق زۆر جیاوازترن. کەچی ئۆپۆزسیۆن بە گەندەلی تاوانباریان دەکەن.
ئەو ناوچە ئارامەی کوردەکان بۆتە پەناگەیەکی ئارامیش بۆ هەزارەها ئاوارەی سوریا، سەرباری پەرەپێدانی رۆلی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سیاسەتی هەرێمایەتی.




