٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ماڵپەری ۆرڵد بولەتن: كورده‌كان هه‌ڵبژاردنیان سه‌رخست، بۆڕی نه‌وته‌كه‌شیان له‌ ته‌واوبووندایه‌

سەرچاوە: KDP.info

KDP.info/ ماڵپەری ۆرڵد بولەتنی توركی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە دەنووسێت "دوای جیاكردنەوەی بەشێكی دەنگەكان و راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی، دەردەكەوێت كە پارتی دیموكراتی كوردستان پلەی یەكەمی بۆ خۆی دەستەبەر كردووە و زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێناوە، دوای ئەویش بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دێن".

ئەو ماڵپەرە كە بە شێوەیەكی گشتی ئاگاداری هەواڵەكانی كوردستانە، لەبارەی سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە "شەوی یەكشەممە هەوادار و لایەنگرانی پارتی بۆ ئاهەنگگێڕان رژانە سەرشەقام و گوزارشتیان لە سەركەوتنەكەی پارتی كرد. بولەتن رێژەی بەدەستهینانی دەنگەكانی بڵاو كردۆتەوە و دەنووسێـت "پارتی زۆرترین ڕێژه‌ی دەنگەكانی مسۆگەر كردووە.

لەبەشێكی دیكەیی لە بەشێكی دیكی راپۆرتەكەدا هاتووە كە هاووڵاتیانی شاری هەولێر بە هەڵگرتنی دروشمی پارتی و وێنەی بارزانی دڵخۆشن بە دووبارە سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لەبارەی كورسییەكانی پەرلەمانەوە، ماڵپەری ۆرڵد بولەتن دەنووسێت كە پێشبینی دەكرێت پارتی نزیكەی 45 كورسی پەرلەمان بە دەست بێنێت، هەروەها پێشبینیی ئەوەش دەكرێت دەنگەكانی پارتی بەرزتر ببنەوە.

ۆرڵد بولەتن هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەبەستێتەوە بە تەواوبوونی بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان و لەو بارەیەوە دەنووسێت "ئەم هەڵبژاردنە لە كاتێكدایە كە بۆریی نەوتی هەرێمی كوردستان -توركیا ئێستا لە تەواوبووندایە و كرێكاران لە دوابەشی ئەو بۆرییە كار دەكەن". هاوكات بڵاویشی دەكاتەوە كە بۆرییە نەوتەكەی، هەرێمی كوردستان سەربەخۆ دەكات لە رووی ئابوورییەوە و كەمتر پشت بە بەغدا دەبەستێت. هەروەها ماڵپەری بولەتن بە گرنگییەوە باسی پاراستنی هەرێم لە توندوتیژیەكان دەكات و دەنووسێت كە كوردەكان جیاواز لە بەشەكانی دیكەی عێراق، ماوەیەكی زۆرە دوورن لە هێرشی گرووپە توندڕەوەكان، لە رووی وەبەرهێنانیشەوە كۆمپانیا گەورەكانی جیهان بۆ كاركردن روو لەو هەرێمە دەكەن

هەواڵی پەیوەندیدار