له گه‌شتێكی ئاسمانی‌دا 50 كیلۆ زێر دزرا

فه‌ره‌نسا - KDP.info/ له هه‌واڵێكى سه‌ر سورهێنه‌ردا كه له ئاژانسى ده‌نگوباسى فرانس پرێس بڵاوبووه‌ته‌وه، له گه‌شتێكى ئاسمانی‌دا له نێوان فه‌ره‌نسا و سویسرا له ناو فرۆكه‌یه‌كى بازرگانى په‌نجا كیلۆ گرامى زێر له شێوه‌ى قاڵب دزراوه كه نرخى ئه‌و زێره دزراوه‌نه یه‌ك پۆینت شه‌ش ملیۆن یۆرۆیه. وه‌ك فرانس پرێس له سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادارى گواستووه‌ته‌وه، فرۆكه بازرگانیه‌كه سه‌ر به كۆمپانیاى ئایر فرانسى فه‌رنسییه‌وه و ئه‌و فرۆكه‌یه په‌نجا كیلۆگرامى زێرى تێدابوو كه به نیازبوو له پاریسته‌وه بیبات بۆ سویسرا به‌ڵام له‌و نێوده‌دا ئه‌و په‌نجا ملیۆن گرامه زێره‌ى تێدا دزراوه هێشتا ئه‌و لایه‌نه ئاشكرا نه‌بوو كه زێره‌كه‌ى دزییه‌وه، به گوته‌ى سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زێره‌كانیان دزییه‌وه له‌لایه‌ن تیمى ناو فرۆكه‌كه هاوكارى كراون و بووه سه‌رچاوه‌كه تیمى ناو فرۆكه‌كه‌ى به به‌رپرسیارى زانى له دزینى په‌نجا كیلۆ گرامه زێره‌كه.




