٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ڕۆیته‌رز: له‌ ڕه‌وشی خوێناوی عێراقدا، كوردستان خۆیی پاراستووه‌ و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات

سەرچاوە: KDP.info

سایتی هه‌ولێر/  پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌ میدیا جیهانییه‌كانیشدا هه‌یه‌ و له‌و میانه‌یه‌شدا ئاژانسی هه‌واڵی "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسی ئه‌نجام ده‌دات، له‌كاتێكدا كه‌ ناوچه‌كانی عێراق له‌ ڕه‌وشێكی خوێناویدا ده‌ژین.

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت ژلە کاتێکدا بەشەکەی دیکەی عێراق و وڵاتانی ناوچە رووبەڕووی توند و تیژی و قەیران بوونه‌تەوە، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەم هەڵبژاردانەیدا بەرەو مسۆگەرکردنی مافەکان و سەپاندنی ئاسایش و ئەمنیەت هەنگاو دەنێت.

بە پێی ئەم راپۆرتە، هەرێمی کوردستان بەبەراورد لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچه‌کە، لە دابینکردنی ئاشتی و ئاسایش بۆ هاووڵاتیاندا سەرکەوتووە. سەرەڕای ئەمەش توانیویەتی سەرمایەی کۆمپانیا جیهانییەکان رابکێشێت و ببێتە هۆی دابنیکردنی پشتیوانییەکی ئابووری بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی زیاتر.

دەقی راپۆرتەکە دەڵێت: "کورد توانیویەتی لە عێراقێکی خوێناویدا، ئەم هەرێمەی خۆی لە هەموو توندی و تیژی و ئاژاوەیەک بپارێزێت و هەروها توانیویەتی سەرمایەی کۆمپانیای گەورەی وەک ئیکسۆن موبیل و تۆتاڵ بۆ لای خۆی رابکێشێت."

هەواڵی پەیوەندیدار