واشنتن پۆست: کورده‌کانی عێراق بۆ په‌رله‌مانی تایبه‌تی خۆیان ده‌نگیان به حزبه سه‌ره‌کییه‌کان دا

KDP.info/ ده‌نگده‌ره‌کانی کوردستانی عێراق رۆژی شه‌ممه ده‌نگیان به په‌رله‌مانی ناوه‌خۆیی دا، که حزبه بچووکه‌کان رووبه‌روی داموده‌زگا سیاسیه‌کان بوونه‌ته‌وه، که ماوه‌یه‌کی درێژه ئه‌و ناوچه‌یه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌رێوه‌به‌رییه. هه‌ڵبژاردنه‌که له‌سه‌ر 111 کورسییه، کورده‌کانی عێراق ده‌یانه‌وێت پێگه و سه‌ره‌به‌خۆیی خۆیان په‌ره‌پێبده‌ن. که‌چی له ئه‌وان له دراوسێکانیان باشتر گه‌شه‌یان کردووه و له عێراق توندوتیژی درێژه‌ی هه‌یه، سه‌رباری سوریا دروسێیان.
له‌باری ئاسایشی هه‌ڵبژاردن هه‌لومه‌رجه‌که توند وتۆله، رێگه سه‌ره‌کییه‌کانی هاتنه ناو هه‌وڵێر داخراون، که ئه‌مه له شاره گه‌وره‌کانیش جێبه‌جێ کراوه، هه‌روه‌ها یه‌که‌یه‌که‌ی ده‌نگده‌ره‌کان ده‌پشکنرێن پێش ئه‌وه‌ی بچن له بنکه‌کانیان ده‌نگ بده‌ن.
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاله‌بانی و پارتی دیموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان مسعود بارزانی کار ده‌که‌ن پێگه‌ی خۆیان له به‌رانبه‌ر لایه‌نه حزبه بچووکه‌کان بپارێزن. له‌ناویاندا گروپی بزاڤی گۆڕان، که له ساڵی 2009دا هێزیان په‌یدا کرد. ئه‌و دوو لایه‌نه ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له ناوچه ئارامه‌کان و ئابورییه سه‌رکه‌وتووه‌کان له چاو سه‌رجه‌م عێراق بپارێزن. که‌چی ئۆپۆزسیۆن ئه‌وان به گه‌نده‌لی تاوانبار ده‌که‌ن تاکو هه‌ست و سۆزی ده‌نگده‌ران بجولێنن.
مقداد ئه‌لشه‌ره‌فی رایگه‌یاند دوای داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند که نزیکه‌ی %74 له ده‌نگده‌ران به‌سداریان له ده‌نگدان کردووه، که‌ئه‌مه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌روانیه‌کان بوو.
یه‌کێتی رووبه‌رووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی توند ده‌بێته‌وه له سلێمانی، که سه‌رۆکه‌که‌یان له کانوونی دووه‌مه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه له‌ئه‌لمانیا.
ئه‌نجامه‌که هه‌رچیه‌ک بێت، ره‌جاوده‌کرێت که فشاره‌کان له پێناو م‌فی خۆبه‌رێوه‌بردن پتر بێت. هه‌رچه‌نده ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا چه‌ند ساڵێکه له‌سه‌ر ناوچه ناکۆکی له‌سه‌ره‌کان و داهاتی نه‌وت و گاز سه‌ریهه‌ڵداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ناوچه‌یه بۆته په‌ناگه‌یه‌کی ئارام بۆ هه‌زاره‌ها په‌ناهه‌نده‌ی سوریا که له‌ترسی شه‌ڕی ناوه‌خۆیی رایان کردووه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌هێزکردنی رۆلی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که وه‌کو پاڵه‌وانی کوره‌کان له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان سه‌یر ده‌کرێت.
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رۆلی له سیاسه‌تی هه‌رێمایه‌تی له زیاد بوونه، له‌مباره‌وه شرۆڤه‌کاری سیاسی عێراق کازم ئه‌لمقدادی ده‌ڵێت: لێره مه‌سه‌له‌که هه‌ر ته‌نیا هه‌ڵبژاردن نییه، مه‌سه‌له نه‌وت و سیاسه‌ته.
ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی ساڵی 1991 ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا دایان مه‌زراند، بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری کورده‌کان بکه‌ن په‌ناگه‌یه‌ک بۆخۆیان دروست بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئارامترین و پر ته‌ناهیترین ناوچه‌یه له عێراق، هه‌روه‌ها بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه دوای روخانی رژێمی سه‌دام حوسێن دان به‌و سێ پارێزگایه نراوه که خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌رێوه‌بردنه له ناو عێراق .
پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژارنه‌کانی ساڵی 2009، ده‌نگده‌ران ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بوو ده‌نگ به سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بده‌ن، چونکه ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان له مانگی حوزه‌یران ده‌نگیان بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که‌ی بۆ دوو ساڵ دا، ئه‌مه‌ش وایکرد که بارزانی له ده‌سه‌ڵاتی خۆی بمێنته‌وه، هه‌رچه‌نده ئۆپۆزسیۆن نازاریبوون.




