٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

رۆژنامه‌ جیهانییه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی لیستی (پ.د.ك) دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

جیهان –KDP.info/ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆژنامه‌ عه‌ره‌بییه‌كان به‌ جیا باس له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو و به‌ سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كوردستان وه‌سف ده‌كه‌ن، رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وست له‌ هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر و ئازادى دوور له‌ كێشه‌و  رووداوى نه‌خوازراو به‌ سه‌ركه‌وتنى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ كۆتا هات. هه‌ر له‌و چوارچیوه‌یه‌دا رۆژنامه‌ى حه‌یات له‌ بابه‌تێكدا شیكردنه‌وه‌ى بۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كردووه‌ و له‌ شیكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ئارام و دوور له‌ كارى تووندتیژى به‌ڕێوه‌چوو و رێژه‌ى ده‌نگدانیش له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌دا حه‌فتاو چوار بووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كى باشه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ خولى ئه‌مجاره‌ به‌ خۆوه‌ بینی. هاوكات رۆژنامه‌ى ئه‌نبائى كوه‌یتى رایگه‌یاندووه‌، دوێنێ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ كۆتا هات كه‌ ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و په‌رله‌مانه‌  چوار ساڵه‌ و رۆژنامه‌كه‌ پێشبینى ئه‌وه‌ كردووه‌، كه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان ببێته‌ براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار