٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
وتەبێژی فەرمی پارتی

جەعفەر ئیمینکی: هەندێک میدیا لە ترسی سەرکەوتنی پارتی هەواڵی چەواشەکاری بڵاودەکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info/ لەمەڕ هەواڵێکی دروستکراو کە کەنالی ( KNN) سەر بە بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردۆتەوە، گوایە پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەتەوە بۆ دابەشکردنی پلەو پایە. لەمبارەوە گوتەبێژی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم هەواڵە بە هەڵبەستراو و چەواشەکارانە ناودەبات.

ئەمڕۆ کەنالی (KNN) کە سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانە هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە كه‌ گوایه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له‌ نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجام دراوە، جەعفەر ئیمنیکی گوتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ  KDP.infoرایگەیاند: هەندێک دەزگای میدیا بۆ گەرمکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن هەواڵی دروستکراو و چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە، دیارە ئەمجۆرە هەواڵانە هیچ راستییەکیان تێدانییە. چونکە هێشتا زووە بۆ ئەوەی باس لە دەرەنجام و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن بکرێت. هەر بۆیەشە ئێمە لەبارەی ئەم هەواڵە پاڵپشتی لە قسەکەی بەرێز ئازاد جوندیانی دەکەین.

لەهەمان کاتیشدا ئیمینکی گوتی: ئەمجۆرە هەواڵانە هیچ کاریگەریەکیان نابێت، تەنیا ئەوە دەسەلمێنن کە پارتی و یەکێتی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکانن و ئەمجۆرە میدیایە بۆیە ئەم هەواڵانە دروست دەکەن، تاکو تێکشکان و پاشەکەشی لایەنەکانی خۆیان بشارنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار