٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
وتەبێژی فەرمی پارتی

جەعفەر ئێمینکی: ئەو تۆمەتانەی بۆ پارتی دروستکراون، هیچ راستییەکیان تێدا نییە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە   KDP.inf/  لە دوای ئەوەی چەند بەرپرسێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لێدوانیان لەمەڕ بوونی ئازادی  لە سلێمانی و گواستنەوەی  بۆ هەولێر و شوێنەکانی دیکە بڵاوکردەوە و هەروەها پارتی بە بەرپرسی توندوتیژی ناو دەبەن. گوتەبێژی فەرمی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ئێمە ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە کە دژی پارتی بڵاوکراونەتەوە و هەروەها  کوردستان ئازادی و ئازادی رادەربڕینی تێدایە، لە هەولێر  و دهۆکیش بەهەمان شێوە پێڕەو لە ئازادی و رێزگرتن لە سەروەری و ئیرادەی هەموو لایەک دەکرێت، کە لە سەرتاسەری کوردستاندا هەیە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی هەندێک سەرکردەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  کە دەڵێن ئازادی لە سلێمانی دەگوازینەوە بۆ هەولێر و هەروەها پارتی و حکوومەت بەرپرسیارن لە زۆربەی توندوتیژییەکان، جەعفەر ئیمینکی گوتەبێژی فەرمی  مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمبارەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ   KDP.info رایگەیاند:  لە کوردستاندا ئازادی و رێزگرتن لە رای جیاواز و بە ئازادانە راپەراندنی کاری سیاسی بەرقەرارە، جێی خۆشحالییە ئەم هەلومەرج و کەشوهەوایە لە هەموو شوێنک و دەڤەرێکی هەرێمی کوردستاندا  هەیە، کە بۆتە جێگەی سەرنج و شایەتی لەلایەن وڵاتانی جیهانەوە.  ئێمە ئەو تۆمەتانە رەتدەکەینەوە کە دژی پارتی بڵاوکراونەتەوە و هەروەها  کوردستان ئازادی و ئازادی رادەربڕینی تێدایە، لە هەولێر  و دهۆکیش بەهەمان شێوە پێڕەو لە ئازادی و رێزگرتن لە سەروەری و ئیرادەی هەموو لایەک دەکرێت، کە لە سەرتاسەری کوردستاندا هەیە. لەبەرئەوە ئەو ئازادییەی لە هەولێر و دهۆکیش هەیە، هیچی کەمتر نییە لە سلێمانی و بۆ کوردیش شانازییە، کە بێ فشار و رێگەگرتن لە لایەنە سیاسییەکان بەهەموو ئاراستە و لایەنێکەوە پرۆسەی هەڵبژاردن، ئازادانە بەرێوەدەچێت.

سەربارەت بە تۆمەتی بەرپرسیاریەتی پارتی  لە توندوتیژی جەعفەر ئیمینکی گوتی: ئێمە وەکو پارتی ئەو تۆمەتە رەتدەکەینەوە کە دژی ئێمە بڵاودەکرێتەوە، ئەو قسانەی کراویشن هیچ راستییەکیان تێدا نییە. جێگەی شانازیشمانە کە ئێمە سەرکردایەتی پرۆسەی ئازادی لە سەرتاسەری کوردستان دەکەین.  بە هەموو لایەکیشی رادەگەیەنین بەداخەوە تاکو ئێستە لە رۆژی دەستپێکردنی هەلمەتی هەڵبژاردنەوە لە شاری خۆشەویستی سلێمانی  سێ هاووڵاتی شەهید کراون و حەڤدەی دیکەش بریندار بوون. کە بەداخەوە ئەوانە بوونەتە قوربانی رکابەری هەڵبژاردن ، هەروەها دیارە  کێ لەم رووداونە بەرپرسیارە. هەروەها لە مەڕ ئەو رووداوەی لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێریش روویداوە، کەسانێک لێی بەرپرسن کە لە سلێمانی و بزوتنەوەی گۆڕان فەرمانیان وەرگرتووە و دەیانەوێت ئاژاوە لەم دەڤەرە دروست بکەن، کە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی بە هێمنی و ئارامی پێدا تێدەپەڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار