٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەشۆشیتدپرێس: ئەندامی خێزانێکی ئەمەریکی داوا لە کۆنگرێس دەکەن کوڕەکەیان لە میسر ئازاد بکرێت

سەرچاوە: KDP.info

دۆست و ئەندامەکانی خێزانی سەلاح سولتان داوا دەکەن کوڕەکەیان بەناوی محەمەد کە تەلەفۆن و هەندێک کاغەزی پێگیراوە و نیشانی دەدات پلانی هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی پۆلیس، لە میسر ئازاد بکرێت. ئەم کوڕی یەکێک لە سەرکردەکانی ئیخوان   موسلمینە و رەگەزنامەی ئەمەریکی هەیە لە یەکێک لە بارەگاکان بەناوی "رەسد" گیراوە و سەرباری ئەو کەلوپەلانەی پێی گیراوە، پارەیەکی باشیشی پێ بووە، بۆیە بۆ ماوەی پانزدە رۆژ گیراوە بۆ ئەوەی لێکۆلێنەوەی لەگەڵ بکرێت. هەروەها باوکیشی داواکراوە و تۆمەتبارە بە هاندانی توندوتیژی.
کەسوکاری ئەم خانەوادە ئیخوانییە، لاپەڕەکیان لە فێیس بووک بەناوی "ئازادی بۆ سولتان" دروست کردووە و نیشانی دەدەن کە چالاکونێکی دیموکراسییە، بۆیە رایانگەیاندووە کە ئەوان لە پەیوەندی دان لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس بۆ ئەوەی فشار بێخنە سەر دەسەڵاتی میسر  و ئەم کوڕە ی سەرکردەکەی ئیخوان ئازاد بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار