٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

گاردیان: هانز بلێکس دەڵێت رۆژئاوا وەکو پۆلیسێکی نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت ناکات

سەرچاوە: KDP.info

هانز بلیکس کە یەکێکە لە پشکنێرە  دیارەکانو پێسووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەرچەندە دەرکەوت بەشار ئەسەد چەکی کیمیاوی بەکارهێناوە، رۆژئاوا هیچ دەسەڵاتی پێنەدراوە وەکو پۆلیسێکی نێودەوڵەتی هەڵسوکەوت بکات. بلیکس هوشیار دەدات لەمەڕ هێرشی ئاسمانی دژی سوریا بەبێ رەزامەندی ئەنجوومەنی ئاسایش هەمان هەڵەی عێراق دوبارە بێتەوە، کە جۆرج بۆش ساڵی ٢٠٠٣ ئەنجامی دا.

هێرش نەکراوەتە سەر ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا تا داکۆی لە خۆیان بکەن، بەپێی بەڵگەنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاکو ئەسەد سزا بدەن، بەڵام ئەو وڵاتانە خۆیان کردۆتە پۆلیسی نێودەوڵەتی، ئەمەش کارێکی ژیرانە نییە.
هەرچەندە زۆربەی بەڵگەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەرپرسیارەتی دەکەوێتە ستۆی ئەسەد لەبەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، بەڵام رێوشوێنە یاساییەکان پێویستیان بەوەیە ئەم مەسەلەیە لە ئەنجوومەنی ئاسایش تویژینەوەی بۆ بکرێت و چاوەروانی راپۆرتی پشکێنەرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بن، کە لە سەر داوای بەریتانیا و هەندێک ولاتی دیکە رەوانەی سوریا کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار