٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

نیۆیۆرک تایمز: روسیا ناتوانێت پێش لە لێدانی سەربازی دژی سوریا بگرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەرچەندە بەرپرسانی روسی هوشیاریان دایە رۆژئاوا لەمەڕ هێرشی سەربازی دژی سوریا، بەڵام سەرۆکی روسیا فلادیمیر بۆتین تا ئێستە بێدەنگە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە کرملن ناتوانێت رێگە لە واشنتن و پایتەختەکانی ئەوروپا بگرێت، هێرش نەکەنە سەر سوریا. هەرچەندە بۆتین بە توندی ئەم هێرشانە رەتدەکاتەوە، هەروەها پاڵپشتی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد دەکات و شەڕی سوریا بە دژی تیرۆر ناودەابت، بەڵام بێدەنگییەکەی نیشانی دەدات کە روسیا ناتوانێت رێگە لەم هێرشە بگرێت کە رەنگە بکرێتە سەر سوریا.
باشترین شت لەمبارەوە قسەکانی وەزیری دەرەوەی روسیا سیرجی لافرۆفە ، لەم هەفتەیە بۆ رۆژنامەنووسان دوا و دەریخست کە کاردانەوەی روسیا لە دژی دەستوەردانی نێودەوڵەتی لە سوریا، تەنیا دەبێتە شەڕە قسە، گوتی : بێگومان ئێمە نەخشە بۆ ئەوە ناکێشین شەڕ لە گەڵ هیچ لایەنێک بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار