واشنتن پۆست: ئۆباما دەبێت پرس بە کۆنگرێس بکات لە پرسی لێدانی سوریا
__2013_07_13_h11m49s2__GH.jpg)
مەسەلەی سوریا بۆتە باسی سەرەکی رۆژنامەکان، باسی رەتکدانەوەی داواکەی سوریا لەلایەن ئەمەریکا دەکرێت، کە دەیەوێت تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان پتر لە سوریا بمێننەوە، تاکو لێدانەکەی چاوەڕوانکراوە دوابخات.
ئۆباما پێی وایە دەبێت کۆدەنگیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشکردنە سەر سوریا هەبێت دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی، ئاماژەکانیش بەرەو ئەوەن کە حکوومەتی سوریا هێرشە کیمیاوییەکەی ئەنجام دابێت.
پێویستە سەرۆک ئۆباما پرس و رای کۆنگرێس لەمەر هێرش کردنە سەر سوریا وەربگرێت، دەرسە مێژووییەکان دەریان خستوە کە ئۆباما ناتوانێت بۆ هێرشی سەربازی پرس و را بە کۆنگرێس نەکات، دەستوری ئەمەریکا مافی بڕیار دان لە سەر شەڕ بەتەواوەتی بە کۆنگرێس داوە. بەڵام ساڵی ١٩٥٠سەرۆک هاری ترومان هێزە سەربازییەکانی رەوانەی کۆریا کرد، بێ ئەوەی رەزامەندی کۆنگرێس بەدەستبهێنێت، هەروەها ئۆباما بەهەمان شێوە هاوکاری بەریتانیا و وفەرەنسای لە لێدانی لیبیا کرد و رەزامەندی کۆنگرێسی وەرنەگرت.
هەرچەندە ترس هەیە کۆنگرێس داوای ئۆباما بۆ بەکارهێنانی هێز لە سوریا رەتبکاتەوە، بەڵام پێویستە ئەوە بزانرێت کە خۆشی بێت یا ترشی رەچاو دەکرێت کە لێدانی توندو خێرا لە رۆژانی هاتوو دژی سوریا ئەنجام بدرێت، هەرچەندە ئەم دوا کار نابێت لە دراماکەی سوریا.




