٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەسۆشیتدپریس: یەکێتی ئەوروپا توند نەبوو دژی میسر

سەرچاوە: KDP.info

وەزیرەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا زۆر دوور نەڕۆیشن دژی میسر، لەوانە بڕینی هاوکارییەکانیان بە خێرایی و سەپاندنی سزای ئابوری دژیان، لە پێناو بەردەوام بوونی فشاری سیاسی، وەکو ئامرازێکی مام ناوەندی بۆ چارەسەری قەیرانەکان.

راستە ناردنی چەک و ئەو شتانەی رەنگە بۆ سەرکوتکردن بەکاربێت راگرت، بەڵام هوکاری دیکەیان رانەگرت لەترسی ئەوەی هاوولاتیانی ئاسایی میسری زیانیان پێنەگات. داوایان لە حکوومەتی میسر و گروپی ئیخوان موسلمین کرد گفتوگۆکانیان دەست پێبکەنەوە، تاکو چیدیکە خوێن نەرژێت.

ئەمەریکا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ میسر هەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش هەر تەنیا پەیوەندی بە رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل نییە، بەلکە پەیوەستە بە بزاڤی دەریاوانی لە کەنالی سوێس. هەروەها هەڕەشەکانی یەکێتی ئەوروپا میسر ناترسێنێت، چونکە سعودییە گفتی پێداون هەموو کەموکورتییەکانیان پڕ بکاتەوە، ئەمەش هەر تەنیا  سعودییە نییە، بەلکو کوێت  وئیماراتیش بڕیاریان داوە دوانزدە ملیار دۆلار هاوکاری میسر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار