٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: دەنگۆی چەکی کیمیاوی لە سوریا، هەڕەشەیێکی نوێیە دژی ئۆباما

سەرچاوە: KDP.info

کاروباری سوریا بووە گرنگترین هەواڵەکانی رۆژنامەوانی، ئەویش پەیوەستە بە دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە ریف دیمەشق و کە بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس  وزرۆبەیان منداڵ و ئافرەتن. ئۆپۆزسیۆنی سوریا حکوومەت تاوانبار دەکەن کە هێرشی چەکی کیمیاویان ئەنجام داوە. وێنەی ڤیدیۆییەکانی سەر تۆڕەکانی ئەنتەرنێت وێنەی ئەو کەسانە دەردەخات کە مردوون، بێ ئەوەی هیچ ئاسەوارێکی رونیان بەسەرەوە دیار نییە، هەندێک دەڵێن سەدان کەس بوونەتە قوربانی و هەندێکیش دەلێن پتر لە هەزار کەسن.

ئەگەر ئاشکرا بوو کە ئەمە گازی ژەهراوی بەکارهێنراوە، رووداوەکە دەبێتە مەترسیدارترین رووداوی سالانی رابردوو. هەروەها دەبێتە هەڕەشەیەکی نوێ دژی سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما، کە سالێ رابردوو گوتی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە سوریا هێلی سورە و ئەمەریکا کاردانەوەی دەبێت.
داوا لەئەمەریکا دەکەین پێویستە کەرەستەکانی خۆی بە خێرایی لەمەڕ ئەو دەنگۆیانە بەکاربهێنێت بۆ ئاشکرابوونی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو دژی هاووڵاتیان. ئەگەر ئەمەش راست دەرچوو پێویستە سەرۆک ئۆباما لەمەڕ گفتەکەی خۆی بە وەفا دەرچێت و رێگە نەدات ئەمجۆرە تاوانانە رووبدەن. ئەمەش پێویست بەوە دەکات راستەوخۆ وەڵامی سوپای سوریا بدرێتەوە و هەروەها پلانێک بۆ پارێزگاری لە هاووڵاتیانی سوریا لە خوارووی سوریا بە دانانی ناوچەی دژە فڕین دابنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار