٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

ئەندپێندنت: موبارەک لە زیندان دەردەچێت، میسریش هەروەکو خۆیەتی

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی رۆبەرت فیسک

دوای ئازادکردنی موبارەک لە زیندان پێویستە هەست بەوە بکات میسر سەرەو ژێر بووە، پیاوانی ئاسایشی دەوڵەت وەکو جاری جاران بە توندی هەڵسوکەوت دەکەن. ئازاد کردنی موبارەک جۆرێکە لە شێتایەتی، بەڵام لەگەڵ رووداوە شێتانییەکان دەڕوات. شەقامەکانی قاهیرە تەژی کراوە لە وێنەی ئۆباما بە خۆی ریشەکەی بن لادن و شوێنی نوێژکردنیش بە نیوچەوانییەوە دیارە، لە نێو کۆمەلێک ژەنەرالدا وێنەی سیسی بەدواوە دەبینرێت. بیست و پێنج سەرباز کوژران، هەورەها ٣٦ زیندانیش لە نێو ئۆتۆمبێلکدا کوژران. لە تەلەڤیزۆنیشدا دروشمی (شەڕ دژی تیرۆر) دانراوە.  بۆیە بینەر بەرەو ئەوە دەچێت بڕوا بەم رووداوانە بکات.
بەپێی راپۆرتێکی هیومن رایتس وۆچ سی و حەوت کەنسیە تێکدراون، سێ مەسیحیش کوژراون لەگەڵ کەسێکی مولسمان لە ئەنجامی هێرش کردنە سەر دوکان و شوێنی بازرگانی قوبتییەکان. هەروەها رێکخراوە بیانییەکان دەڵێن رۆژی هەینی رابردوو لە گۆرەپانی رمسیس سەد و بیست و یەک کەس کوژراون.

هەندێک مەسیحی لۆمەی ئیسلامییەکان ناکەن کە هیرش دەکرێتە سەر کەنیسەکانیان بەڵکو لۆمەی ئۆباما دەکەن، چونکە پروپاگەندەیەک هەیە، کە ئۆباما برایەکی ئیسلامی هەیە، ئەمەش لەبەر ئەوە دژی قوتبتییەکانی میسر روودەدات. هاوکاری ئیخوان موسلمینی میسر دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار