گاردیان: هەڕەشە لە رۆژنامەنووسانی میسر دەرکرێت
لیژنیە بەرگریکار لە رۆژنامەنووسان پێناخۆشی خۆیان لەمەڕ هێرش دژی رۆژنامەنووسان دەربڕی کە لە دەزگا بیانییەکانی راگایەندان کاردەکەن، یاخود هەفتەی رابردوو بۆ ماوەیەکی درێژ لە قاهیرە دەستبەسەر کراون. لە نێویاندا رۆژنامەنووسێکی گاردیان هەیە، بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەوڵێک رووبەروی سزا بۆتەوە.
هەروەها راپۆرتی ئەم لیژنەیە باسی دەستبەسەرکردن گروپێکی تەلەڤزیۆنێکی فەرەنسی لە رۆژی شەممە بۆ ماوەی دە سەعات دەکات دوای ئەوەی رووداوەکانی مزگەوتی فەتحیان رومال کردبوو. هەروەها پەیامنێری رۆژنامەی گاردیان ( باتریک کینجسلی)یان لە رۆژی شەممە دووجار گرتووە لە کاتی جێبەجێکردنی کاری رۆژنامەنووسی خۆی لە مەیدانی رمسیس. ئەمانە هەمووی دوای کوژرانی وێنەگرەکەی کەنالی سکای نیوز دێت، سەرباری ئافرە رۆژنامەنووسەکەی بۆ ( گلف نیوز) لە ئیمارات کاری دەکرد، ئەمانە لە کاتی پەرتوبڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکانی گۆرەپانی رابعە عەدویە و نەهزە روویدا.
هەروەها شەریف مەنسور رێکخەری بەرنامەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفریقیا لە لیژنیە داکۆکی کردن لە رۆژنامەنووس، گوتی زەنگی مەترسی لە هێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسان لێیدا، لەو وڵاتەی کە کێشەی سیاسی تەنگی پێهەڵچنیوە. ژمارەی زۆر لە رۆژنامەنووسان روبەروی کوشتن و فشار بوونەتەوە. ئەمەش بەلگەی خراپبوونی باری رۆژنامەنووسییە لە میسر. گوتیشی رۆژنامەی ئازاد بنەمایە بۆ دیموکراسیەت و بڵاوکردنەوەی دەنگی جیاواز لە گوتاری گشتیدا. حکوومەتی کاتی گفی دابوو ئازادی رۆژنامەگەری بپارێزێت، کەئەمەش هەنگاوی بنەڕەتییە بەرەو ئەم ئاراستەیە.
هەروەها تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی داوای لە هێزە چەکدارەکانی میسر کردووە بە خێرایی لێکۆلینەوە لە کوژرانی وێنەگرەکەی بەناوی ( مایک دیک) بکات. هەورەها رۆژنامەنووس مونا تەحاوی کە بەرەگەز میسرییە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەمەریکیشە دەڵێت: من هەست بەوە دەکەم بەقەد رۆژنامەنووسە لۆکالییەکان مەترسیم لەسەر نییە، هەرچەندە ئەو هێشتا کەسێکی بەرەگەز میسرییە، دەتوانێت وەکو میسرییەک هەڵسوکەوت بکات، بەڵام رەگەزنامەی بیانی دەرفەتێکی زۆرتری بۆ دروست کردووە، تاکارە رۆژنامەنووسییەکانی باشتر راپەڕێنێت.




