محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی له بنی ههمبانهكه ده‌رچووه

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، ره‌خنه له ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێت و پێیوایه ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانیوه كه‌ڵك له له كورسیه‌كانی وه‌ر بگرێت بۆیه ده‌ستیان له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رچووه. محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ھه‌ڵسوكه‌وت و سیاسه‌تی حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌خاته به‌ر ره‌خنه و ده‌ڵێ ئۆپۆزسیۆن ده‌ستییان له‌بنی ھهمبانهكهوه ده‌رچوو. ئه‌وان خاوه‌نی ٣٦ كورسی په‌رله‌مان بوون و نه‌یانتوانی كه‌ڵك له‌و ژماره‌یه وه‌ربگرن، ھه‌روه‌ھا نه‌شیانتوانی نه‌خشی سیاسی‌یان ھه‌بێ له‌كاری په‌رله‌مانی و بڕیاری سیاسی‌دا، ته‌نانه‌ت له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا نه‌یانتوانی یه‌ك یاسا له‌په‌رله‌مان ده‌ربكه‌ن .به بڕوای سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئۆپۆزسیۆن سه‌نگه‌ری له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ی گرتووه به‌مه‌ش زیانی كردووه و كاتێك سه‌نگه‌ر له به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگری ئه‌نجامه‌كه‌شی ده‌بێته زۆرینه و كه‌مینه، ئه‌وكاتیش ئۆپۆزسیۆن یان ڕای كردووه‌ته ده‌ره‌وه یان ته‌پڵی لێداوه یان شه‌ڕه ده‌به ئاوی كردووه، كۆتاییه‌كه‌شی ده‌ستی له‌بن ھهمبانهكه ده‌رچوو




