٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای کورستانی

فاروق رەفیق: بزووتنەوەی گۆڕان شكستی گەورەی دونیای سیاسەتە

سەرچاوە: KDP.info

فاروق رەفیق یەكێك لە هەڵسوڕێنەرانی دیاری خۆپێشاندانەكانی 17ی شوبات رەخنەی توندی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و بە شكستی گەورەی ئەمڕۆی دنیای سیاسەت لەقەڵەمیدا. فاروق رەفیق لە یەكێك لە بەرنامەكانی رادیۆ نەوا (لینكی بەرنامەكە لە سایتی رادیۆی نەوادا هەیە) رەخنەی توندی ئاراستەی سیاسەتەكانی بزووتنەوەی گۆڕان كرد و تەئكیدی كردەوە كە گۆڕان بەرجەستەبووی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، گوتیشی: گۆڕان سواری ملی ناڕەزایەتییەكان بووە و هەموو خەڵكی نائۆمێد كرد بەوەی كە هێزێكی زۆر تەقلیدی دەرچوو. فاروق رەفیق ئاشكراشی كرد قسەی زۆر و رەخنەی توندی هەیە لە ئەدای بزووتنەوەی گۆڕان بەڵام بەهۆی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنەكان و هەڵمەتی پروپاگەندەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جارێ خاتریان دەگرێت و باسیان ناكات تا دوای هەڵبژاردن، گوتیشی: گۆڕان بە شكستی گەورەی ئەمڕۆی دونیای سیاسەت دەزانم.
چاودێرێكی سیاسی هۆكاری ساردبوونەوە و بێ ئۆمێدبوونی رۆشنبیران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان و بنكە جەماوەرییەكەی بۆ سیاسەتی تاكلایەنەی نەوشیروان مستەفا دەگەڕێننەوە كە بە بێ پرس و راوێژكردن بە هەڵسوڕاوە دیارەكانی بزوتنەوەكە جڤاتی نیشتمانی بە بێ هەڵبژاردن و بە ناشەرعی پێكهێناو تا ئێستا كۆنگرەی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی نەبەستراوە و هیچ یەك لەو دروشمانەی كە لەبارەی ئازادی و دیموكراسی و شەفافیەت بانگەشەی بۆ دەكرد نەهێناوەتەدی، بە پێچەوانەوە هەموو پۆست و ئیمتیاز و سامان و دارایی بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و زاوا و كەسوكاری و ئەو كەسانەی لەڕووی ئایدۆلۆژیەوە لێوەی نزیكن دابەش كراون و كەسانی رۆشنبیرو سەربەخۆ و گەنجانی بەتوانا لە هەموو ئیمتیازێك بێبەشكران و دوورخراونەتەوە

هەواڵی پەیوەندیدار