میسر : ئاشکرا بوو کە 16 كچە كوردی ئەنفالكراوەکە لە شوێنێك كار دەكەن
هەولێر –KDP.info / بازرگانێكی كورد، رایدەگەیەنێت: پێش 25 رۆژ هەواڵیان پێداوە 16 كچی ئەنفالكراوی كورد كە لە شوێنێك كار دەكەنو خاوەنو بەرپرسەكانیان خەڵكی بەهێزنو مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوان ئاسان نییە. لە هەواڵێكدا سایتی (باسنیوز) بڵاویكردوەتەوە: بازرگانێكی كورد كە ناوەكەی لای ئەوان پارێزراوە، رایگەیاندوە پێش 25 رۆژ هەواڵیان پێداوە كە 16 كچە كوردی ئەنفالكراو لە شوێنێك كار دەكەن، خاوەنو بەرپرسەكانیان خەڵكانی بەهێزنو مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوانە ئاسان نییە.راشیگەیاندووە: ئەو بازرگانە كوردە كە كەسایەتییەكی ناسراوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دووپاتیكردوەتەوە، ئەو بەرپرسە لە قسەكانیو ئێستاش خەریكە كار لەسەر هێنانەوەی ئەو كچانە دەكات، ئەویش وەك یارمەتیدانێك بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە دەیەوێت ناسنامەی ئەو كچە ئەنفالكراوانە بدۆزێتەوە.بازرگانە كوردەكە، وتوشیەتی: بۆ ئەو مەبەستە پارەیەكی زۆری خەرج كردووە تا توانیویەتی بگاتە ئەوەی ئەو ژنانە بدۆزێتەوەو ئێستاش ناوی 16 لەو ژنانەی بە لیست هەیەو ئەوانیش بۆ گەڕانەوەیان بۆ كوردستان پێویستیان بەهاوكاری هەیە.روونیشیكردووەتەوە: ناوی 16 كچی ئەنفالكراوی كوردی لە وڵاتانی عەرەبی وەرگرتووەو لە هەوڵی كۆكردنەوەیانو گەڕانەوەیاندایە بۆ كوردستانو ئامادەشە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكات.لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا، زنجیرە درامای (نیران الصدیقە) لە كەناڵی ئێم بیسی پەخش كراو بەهۆی باسكردنی كچە ئەنفالكراوی كوردو كاركردنیان لە یانەیەكی شەوانەی میسری، كەیسی 18 كچە ئەنفالكراوە كوردەكەی نوێ كردەوە.




