له‌سه‌ر ئیداره‌كردنی رۆژئاوای كوردستان، جه‌میل بایك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سوریا كۆده‌بێته‌وه

هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه)، جه‌میل بایك له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پژاك)، هه‌ڤال خالیدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق كۆده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌ی وشه له ژماره‌ی 11ی دا له سه‌ر زمانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكردۆته‌وه كه جه‌میل بایل (جومعه) هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه به هاوڕێیه‌تی شاندێك كه هه‌ڤاڵ خالیدا هاوسه‌رۆكی پژاكی تێدایه، له سوریان و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق كۆبوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه نه‌یوستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام ئاشكرایكردووه كه چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان كه‌جه‌كه و به‌رپرسانی سیاسی و هه‌واڵگری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چووه.
سه‌رچاوه‌كه پشتڕاستی كردۆته‌وه كه جه‌میل بایك به ئاگاداری حكوومه‌تی عێراقی له رێگه‌ی شاری موسڵه‌وه چووته سوریا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی وشه، بایك و به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێستای سوریا له سه‌ر چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی ناوچه كوردییه‌كان گفتوگۆیان كردوه و رێككه‌وتوون، بڕیاروایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌رئه‌نجامی رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و بخرێنه بواری پراكتیكیه‌وه




