روونكردنەوەی نووسینگەی وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی هەواڵی ناردنی هاووڵاتیانی رۆژئاوا بۆ سلێمانی

نووسینگەی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی پەنابەرانی رۆژئاوا لە سلێمانی و هەروەها لێدوانی پەرلەمانتارێكی یەكێتی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە ئەمەش دەقەكەیەتی: ئەمڕۆ لە ڕۆژنامەی ئاوێنە، و لە چەند میدیاێكی تر باسێكیان ورژاندووە لە ژێرناوی ئەوەی كە پارتی دەیەوێت تۆڵە لە یەكێتی بكاتەوە لەمەڕ ناردنی هاووڵاتیانی لێقەوماوی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی. بەداخەوە پەرلەمانتاری یەكێتی بەرێز ( گۆران ئازاد) بەهەمان مەبەست و بەهەمان وشە دەربارەی ئەم بابەتە دواوە، ئێمە بۆ رای گشتی كوردستان و عێراق و جیهان رایدەگەیەنین كە دابەشكردنی ئاوارەكان بەسەر شارەكانی كوردستان دا ئیشوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە. لێرەدا بە پێی بەدواداچوونی ئێمە كە نزیكەی سیی هەزار ئاوارە لەم ڕۆژانەدا هاتوونەتە كوردستان، چوار هەزاریان بەر دهۆك كەوتوون و پێشتریش یتر له سەد و سێزده ههزار وهك پهناههنده تۆمار كراون و لەوێ نێشتەجێ بوون، نزیكەی بیست و دوو هەزاری دیكەش بەر هەولێر كەوتوون، لەم رۆژانەی دوایی زیاتر لە سێ هەزار رەوانەی سلێمانی كراون بە پێی رێنماییەكانی حكومەتی هەرێم. پێمان باشترە لە جیاتی ئەم لێدوانانە هەموو هێزە سیاسیی و جەماوەرەكەیان دڵسوزانە بە پیر ئەم خوشك و برایانەمان بچن و پاڵپشتی حكوومەتی هەرێم بن بۆ هاوكاریكردنی خەڵكی پەناهندەی رۆژئاوای كوردستان.



