عومه‌ری شێخ موس: په‌یه‌ده ده‌ستی له گه‌ڵ ئه‌سه‌د تێكه‌ڵ كردووه، دوورنییه عاملێكی ئه‌و كوشتارگه‌ره بێت له ڕۆژئاوا

سلێمانی _ خه‌ندان / له دیدارێكدا ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌رده له‌سه‌ر چه‌ند نهێنیه‌كی په‌یه‌ده لاده‌دات و ئه‌وه ده‌خاته ڕوو گومان له كوشتارگه‌ری كوردانی ڕۆژئاوا هه‌یه به پیلانی په‌یه‌ده.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌زگای خه‌ندان عومه‌ری شێخ موس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سیاسه‌تمه‌داری دیاری رۆژئاوای كوردستان له شه‌ش خاڵدا بارودۆخی سوریا ڕوونده‌كاته‌وه كه بریتین له" یه‌كه‌م: شۆڕش و راپه‌ڕینی سوریا له شارۆچكه‌یه‌كی بچكۆله‌وه كه ده‌رعا بوو ده‌ستیپێكردووه له‌بری ئه‌وه‌ی له حه‌له‌ب یان دیمه‌شقه‌وه ده‌ستپێبكات به به‌راورد له‌گه‌ڵ تونس و میسر. دووه‌م: له میسر و تونس سوپای ئه‌و دوو وڵاته وه‌كو دامه‌زاروه‌ی ده‌وڵه‌تی قبوڵیان نه‌بوو ته‌قه له هێزی ئۆپۆزسیۆن و جه‌ماوه‌ر بكه‌ن و راسپارده‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌ته‌واوی جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام له سوریا له‌شكر و سوپا وه‌ك ده‌زگایه‌كی ژێر كۆنترۆڵی عه‌له‌وییه‌كان هه‌ر دڵسۆزی رژێمه و شه‌ڕی مان و نه‌مانی بۆ سێیه‌م:
| ئه‌م شه‌ڕانه له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئێران و سوریا ده‌ستپێكراون |
له‌به‌رانبه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئێران و روسیا و عێراق و حزبوڵڵای لوبنانی پشتگیری زۆری ئابووری و دیپلۆماسی و سه‌ربازی و سیاسی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، كه‌چی وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژئاوا به‌شێوه‌یه‌كی باش و به‌هیز پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناكه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا و قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستانی سعودیه پشتگیری باشیان كردوون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر نه‌بووه. هه‌روه‌ها قه‌ته‌ر و سعودیه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی ئۆپۆزسیۆنی عه‌لمانی و دیموكرات بده‌ن یارمه‌تی هێزه ئیسلامی و سه‌له‌فییه توندڕه‌وه‌كان ده‌ده‌ن، چواره‌م: لاوازی و په‌رتوبڵاوی هێزی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و دره‌نگی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ریزه‌كانیان،پێنجه‌م: به‌هێزبوونی هێزی ئیسلامی توندڕه‌و به‌ناوی جۆراوجۆر به‌تایبه‌تی به‌ره‌ی نوسره (جبهه النصره) كارێكی وایكردووه كه زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له سوریا پاشه‌كشه‌یان كردووه و وه‌كو جاران به‌دڵ و گیان پشتگیری له ئۆپۆزسیۆن نه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامن له خه‌بات و تێكۆشان بۆ روخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.شه‌شه‌م: درێژه‌كێشانی شه‌ڕه‌كه و ئاڵۆزییه‌كانی به‌ره‌و شه‌ڕێكی تایه‌فه‌گه‌ری له‌جیاتی خه‌باتێكی ئاشتیانه بۆ روخانی رژێم و هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی دیموكراسی بۆ سوریا هۆكارێكی تره
|
به‌شی هه‌ره زۆری چه‌كه قورسه‌كانی په‌یه‌ده له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه پێیاندراوه وپه‌یه‌ده رژێمێكی تۆتالیتا‌ر و دژه دیموكراتی له كوردستانی سوریا دامه‌زراندوه |
ده‌رباره‌ی هێزه‌ی كوردیه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و سیاسه‌تی په‌یه‌ده، شێخ موس ئاماژه به‌وه ده‌كات زۆر به‌داخه‌وه هێزه‌كانی كوردستانی سوریا، چی ئه‌وانه‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی سوریا و چی په‌یه‌ده و چی ده‌زگای باپد، ده‌رفه‌تی مێژوویی گه‌وره‌یان له‌ده‌ستدا ده‌شڵێت " به ده‌ست دانه‌كه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه بووه یه‌كه‌م: به‌نه‌چوونیان بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا، خۆیان له 3 شت مه‌حروم كرد:
•كه‌ناڵی سیاسی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانی.
•وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ ناوچه كوردنشینه‌كان.
•به‌شداربوون له بڕیاره گرنگه‌كان له‌ناو ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر ئاینده‌ی سوریا.
دووه‌م: سه‌رنه‌كه‌وتن له‌پاراستنی یه‌كێتیی ڕیزه‌كانی خۆیان و دامه‌زراندنی ده‌زگا و ئۆرگانی یه‌كگرتوو بۆ په‌یوه‌ندییكردن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن و كۆمه‌ڵگای جیهانی، هه‌روه‌ها بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه رزگاركراوه‌كانی خۆیان".
له‌و دیداره‌دا عومه‌ری شێخ موس ئه‌وه‌ش ڕوونده‌كاته‌وه هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه دیاربوو كه په‌یه‌ده په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ناپچڕێنێت به‌تایبه‌تی كه ئاماده‌نه‌بوون ببن به ئه‌ندام له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سوریا. هه‌روه‌ها په‌یه‌ده رێكخراوێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له پارتی كرێكارانی كوردستان و قه‌ندیل بڕیار ده‌دات كه ئه‌وان چی جۆره سیاسه‌تێك به‌ڕێوه‌ببه‌ن. هه‌تا پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا ده‌ستیپێنه‌كرد، په‌یه‌ده توركیای به‌دوژمنی سه‌ره‌كی بۆ كوردی سوریا حساب ده‌كرد نه‌ك رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا ناوچه كوردنشینه‌كان ته‌سلیمی ئه‌وان كران و رێگه‌یاندا 1500 هه‌زار و پێنج سه‌د چه‌كداری په‌كه‌كه له قه‌ندیله‌وه بێن بۆ ئه‌وێ بۆ به‌هێزكردنی په‌یه‌ده له كوردستانی سوریا، هه‌روا به‌شی هه‌ره زۆری چه‌كه قورسه‌كانی په‌یه‌ده له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه پێیاندراوه"
| دوو له‌و ڤیدیۆیانه‌ی په‌یه‌ده بڵاوی كردوونه‌ته‌وه درۆ و ساخته‌ن |
له درێژه‌ی قسه كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه مه‌به‌ستی ئێران و سوریا له‌م هه‌نگاوه زۆر روون و ئاشكرابوون، ئه‌ویش دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ناوچه‌كانی كوردنشیندا به‌تایبه‌تی كه له‌وكاتانه‌دا به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام و دژه‌فڕین له كوردستانی سوریا له‌لایه‌ن وڵاتانی توركیا و رۆژئاواوه.
گوتیشی :" په‌یه‌ده به‌ڕه‌سمی چووه ناو ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا به‌ناوی (هیئه التنسیق) به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه نه سه‌ر به حكوومه‌تن و نه سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنیشن، هه‌روه‌ها به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌كانی كوردنشین ده‌پارێزن رێگه‌یان نه‌دا كه هیچ هێزێكی تری كوردی نه چه‌كداری هه‌بێت نه به‌شێوه‌یه‌كی ئازاد و دیموكراسیانه خه‌باتی سیاسی خۆی بكات ته‌نیا ئه‌و هێزانه نه‌بێت كه سه‌ر به‌خۆیان بوون و پاش دامه‌زراندنی ده‌زگای باڵاش هه‌مان سیاسه‌تیان به‌ڕێوه‌برد و سیاسه‌تی ترس و تۆقاندنیشیان به‌رانبه‌ر به‌هێزه كوردییه‌كانی تر به‌ڕێوه‌برد. هه‌ر ناوبه‌ناو یان سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ده‌كوژرا یان باره‌گای حزب و لایه‌نێك ده‌سوتێنرا به‌شێوه‌یه‌كی گومان‌لێكراو، هه‌تا جینایه‌ته گه‌وره‌كه‌یان له عامودا له‌كۆتایی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا به‌كوشتنی 6 گه‌نج و 16هاوڵاتی سیڤیل و گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی 100 كه‌س له‌خۆپیشانده‌رانی بێ گوناه ئه‌نجامدا".
له‌و دیمانه‌یه‌كدا شێخ موس به دوور‌و درێژی قسه له‌سه‌ر سیاسه‌تی په‌یه‌ده ده‌كات و ئه‌وه ڕوونده‌كاته‌وه‌ئێستا له‌بری ئه‌وه‌ی ئازادی و دیموكراتی له‌ناوچه كوردنشینه‌كان هه‌بێت، په‌یه‌ده رژێمێكی تۆتالیتا‌ر و دژه دیموكراتی له كوردستانی سوریا دامه‌زراندوه.ده‌رباره‌ی شه‌ری په‌یه‌ده و جه‌بهه نه‌سر شێخ موس ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو وه‌كو ئاگادارم ئه‌م شه‌ڕانه هیچ په‌یوه‌ندی به‌پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی بیره نه‌وتییه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و توركیا، واته له‌به‌ر داهاتی داراییه و ئه‌مه‌یش شه‌ڕه‌كانی كوردستانی عێراق له‌سه‌ر داهاتی گومركی ئیبراهیم خه‌لیلی كوردستانی عێراقم وه‌بیردێنێته‌وه، زانیارییه ورده‌كانیش به‌و شێوه‌یه كه چی به‌ره‌ی نوسره و چی په‌یه‌ده نه‌وت به حكومه‌تی سوریا ده‌فرۆشن. به‌ری نوسره له‌بیره‌كانی جبسیه و دیر الزور و په‌یده‌ش له بیره‌كانی رومێلان و تل كۆچه‌ر.
گوتیشی :" به‌گشتی شه‌ڕه‌كه زیانی زۆری بۆ لایه‌نی كوردی و ئۆپۆزسیۆنی سوریایش هه‌یه و ته‌نیا رژێمی سوریا قازانجی لێده‌كات. بۆ ئاگاداریشتان به‌وجۆره‌ی رۆژنامه‌نووسێكی هۆڵه‌ندی به‌ناوی (ڤلادیمیر فان فیلكینبۆرگ) كه‌وا كوردی و عه‌ره‌بی ده‌زانێ و له هه‌ولێر داده‌نیشێ له رۆژی 13/8/2013 له نووسراوێكدا له رووداوی ئینگلیزی ده‌ڵێت كه دوو له‌و ڤیدیۆیانه‌ی په‌یه‌ده بڵاوی كردوونه‌ته‌وه درۆ و ساخته‌ن. یه‌كێكیان هی ساڵی 2008ه كه رێكخراوی قاعیده هه‌ندێك عێراقی ده‌سوتێنێ و ئه‌ویتریشیان هی نیسانی 2013یه كه هێزی له‌شكری سوریا بۆمبارانی گوندێكی كوردی ده‌كات به‌ناوی (تل حداد) و تیایدا 16 كوردی شڤیل ده‌كوژرێن".
شێخ موس درێژه به قسه‌كانی ده‌دات ده‌ڵێت :" له‌هه‌مانكاتدا هه‌ندێك شیكه‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی نووسیویانه كه ئه‌م شه‌ڕانه له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئێران و سوریا ده‌ستپێكراون، هه‌ر بۆیه‌شه ئێران و روسیا وا به‌هه‌ڵه‌داوان و به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز هاوار بۆ په‌یه‌ده ده‌كه‌ن و پشتیوانی لێده‌كه‌ن (ته‌ماشای بۆلیتینی ئه‌لیكترۆنی(mesop) بكه‌ن له ئه‌ڵمانیا بكه‌ن هی رۆژی 7/8/2013)، به‌گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌حكومه‌تی سوریا سوودی له حزبوڵڵا وه‌رگرتووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی (القصیر) و سوودی له په‌یه‌ده وه‌رگرت بۆ چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ناوچه كوردنشینه‌كاندا."
ده‌رباره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌به‌م دواییانه ساڵح موسلیم سه‌رۆكی په‌یه‌ده سه‌ردانی توركیای كرد، ئه‌و سه‌ردانه چی مانایه‌كی لێده‌خوێنیته‌وه؟ عومه‌ری شێخموس ئه‌وه ڕوون ده‌كاته‌وه:وه‌كو پێشتر باسمكرد ساڵح موسلیم ئێستا له توركیا بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و میتی توركیا، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌كیم به‌شار سه‌رۆكی پارتی له سوریا و ئیبراهیم برۆ سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی له سوریا چووه.به‌ڕای من ئه‌وه هه‌وڵێكی توركیایه بۆ راكێشانی په‌یه‌ده بۆ ناو ئۆپۆزسیۆنی سوری، به‌ڵام نازانم له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن یان نا؟ دووریش نییه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی ئاشتییه‌وه له‌ناو توركیا هه‌بێت.هه‌ندێ شیكه‌ره‌وه‌ی تر له ئه‌وورپا واتێده‌گه‌ن ئه‌مه هه‌وڵێكه له‌لایه‌ن توركیاوه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی كوردستانی سوریا بۆ قۆناغی پاش ئه‌سه‌د




