مەولود باوەمراد: پەیەدە بەشێكە لە پاراستنی بەشار ئەسەد

مەولود باوەمراد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رەخنەی توند ئاڕاستەی رەفتارەكانی هێزەكانی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان دەكات و دەڵێت: ئەو هێزە بەشێكە لە پاراستنی بەشار ئەسەد.
مولود باوەمراد لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵ پرێس، دەڵێت: پرسیار لەو شوێنەوە دەستپێدەكات، پێش شۆڕشی سوریا، هێزەكانی پەیەدە هاوشێوەی موجاهیدین خەلقی ئێران لە عێراق، لە ژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بوو، چۆن موجاهیدین خەلقی ئێرانی لەلایەن سەدامەوە دڵدەدرابوو، هێزەكانی پەیەدە لە ژێر دەسەڵاتی ئەسەد بوونە و ئێستایش بەپێی رێككەوتنێك بەشێك لە رۆژئاوای كوردستان بە پەیەدە دراوە.
باوەمراد ئاماژە بەوەش دەكات: لەیەكەم رۆژەوە گومان هەبوو لەسەر پەیەدە، كە نەیدەهێشت هیچ هێزێكی تری كوردستان بچێت رۆژئاوای كوردستان، بەڵام ئێستا دەركەوت كۆمەڵكوژییەكەیش تاكتیكی ئێرانە، بۆ ئەوەی بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیشانبدات، ئەوە شۆڕشی ئازادیخوازیی نییە، ئەو القاعیدەیە




