ئەندپێندنت: سوپا هێشتا جەماوەری هەیە
نووسین رۆبەرت فێسک
سیاسەتی نەرم و نیانی ئاشتون وایکرد کە بگاتە سەرۆکی لە کارلادروای میسر لە شوێنی دەستەبەسەر کردنی. ئاشتون نەیتوانی هیچ شتێک دەربارەی دیدارەکەی ئاشکرا بکات، دەبێت چۆن قسەی لەگەڵ مورسی کردبێت ئایا بە چ شێوەیەک بانگی کردووە " بەرێز سەرۆک، بەرێز مورسی یاخود تەنیا بەرێز". ئاشتون بەراورد بە سیاسییەکانی ئەمەریکا هێمنترە لە چۆنیەتی مامەلەکردن لەگەڵ کێشەی رۆژهەڵات، ئەگەر بەراوردی بکەین بە هیلاری کلنتنی وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمەریکا. رەنگە هەر ئەمەش بووبێتە هۆی ئەوەی لای میسرییەکان خۆشەویست بێت. مورسی لە دواین وتاریدا پانزدە جار باسی شەرعیەتی کرد، یا رەنگە سیسی بەدەستەکانی ئاشتون سەرسام بووبێت، میسرییەکان گەلێکی زیرەکن و حەز ناکەن لەلایەن ئەمەریکاییەکانەوە وانەیان پێشکەش بکرێت. ئایا دەبێت ئاشتن بە مورسی گوتبێت ئیخوان موسلمین ناگەڕێنەوە دەسەڵات مەگەر لە هەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگ بهێننەوە. سوپا هێشتا جەماوەری هەیە و میسرییەکان نایانەوێت ئاژاوە و کاری کوشتن و داڕمانی ئابوری هەبێت، کە ئەمانە لە سەردەمی دەسەڵاتی مورسی بەرجەستە دەبوو. شۆڕشی ساڵی 2011ی میسر بەراورد بە سوریا ئاشتیانە بوو، ئەمەش ئەوە دەردەخات دوای چارەگە سەدەیەک لە سەرکوتکردن، میسرییەکان تێگەیشنیان باش بوو، کەچی ئیخوان لە بەراورد بە گەلی میسری دەرکەوت هێشتا پێنەگەیشتوون.




