ئەندپێندنت: هەڕەشەکان دژی ئافرەتانی بەریتانیا لە تویتەر بەردەوامە
ژمارەیەک ئافرەتی رۆژنامەنووسی بەریتانی هەڕەشەیان ئەوەیان لێدەکرێت کە بۆمبی چێنراویان لەبەر دەرگای ماڵەکانیان دانراوە، ئەم هەڕەشانەش لەرێگەی تویتەرەوە ئەنجام دراوە. بۆیە داوایان لە پۆلیسی لەندەن کردووە لەمبارەوە لێکۆڵێنەوە بکەن. یەکێک لەو ئافرەتە رۆژنامەنووسانەی هەڕەشەیان لێکراوە " هادلی فریمان" ی ستون نووسی رۆژنامەی گاردیان و گراس دێنتی ستون نووسی ئەندپێندنت و کاسرین مایەری توێژەر و رۆژنامەنووسی گۆڤاری تایمە بۆ کاروباری ئەوروپا. دێنیت سێ وێنەی ئەم هەڕەشانەی بەدەست گەیشتووە کە لە هەڕەشەکاندا نووسراوە " بۆمبی چێنراو لە پێش ماڵەکەت دانراوە لە سەعات دە و چل و حەوت خولەک بەکاتی ئێوارە دەتەقێتەوە زیانێکی گەورەش بە هەموو شتێک دەگەیەنێت".
پۆلیسیش رایگەیاندووە لە رێگەی تویتەر هەڕەشە لە ژمارەیەک ئافرەت کراوە، بەڵام تاکو ئێستە هیچ کەسێکمان دەستگیر نەکردووە کە پەیوەندی بەم هەڕەشانەوە هەبێت. لە هەمان پێگەی تویتەر ئەندامی پەرلەمانی بەریتانی ستیلا کراس ئەندامی پارتی کرێکاران و چالاکوانی بواری ئافرەتان کارولین کریادۆش هەڕەشەی سێکسیان لێکراوە.




