٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: ئەی دەربارەی ئێران؟

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی جێنیفەر رۆبین

ئیدارەی ئەمەریکا بە شێوەیەکی جدی لە گەڵ قەیرانەکانی سیاسەتی دەرەوە مامەلە ناکات، ئەو هەنگاوە ماندووکەرەکان وەبیر ئیدارەی ئۆباما دەهێننەوە کە داڕمانی حکوومەتی ئیخوان موسلمین و هەروەها شەڕی ناوەخۆی سوریاش لەوێ بوەستێت، لە ئەنجامی دیارنەمانی پرۆسەی ئاشتییەوەیە. نامەکەی نەتانیاهۆ روون بوو، کە دەبێژێت بەرنامەی کاری ئیسرائیل لەرووی کاتەوە جیایە لە گەڵ ئەوەی ئەمەریکا،  ئەوان وەکو ئێمە لە رووداوەکان  نزیک نین، هەروەسا ئیسرائیل پتر مەترسی لەسەرە، بۆیە ئێمە هەتا هەتایێ چاوەڕوان نابین. هەروەها بە سەرۆکی نوێی ئێرانیش هەڵناخەتێین.

دەبێت بزانین سزا ئابورییەکانی دژی ئێران هیچ رێگەی لەبەرنامە ئەتۆمی ئێران نەگرتووە، هەروەها ئۆباما وابەستەیە بە دوورخستنەوەی هەر ئەگەرێکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا، بۆیە ئیدارە لەراکردنێکی بەردەوام دایە بۆ بەکارهێنانی ماوەی دەسەڵاتی خۆی لەپێناو وەبەرهێنانی رێککەوتنێکی ساختە، بەڵام بەکردەوە دەرکەوتووە کە ئیرانییەکان ئیستغلالی کات دەکەن وەکو چۆن کۆریای باکور ئامانجە ئەتۆمییەکانی خۆیان بەدیهێنا.

هەواڵی پەیوەندیدار