هێزه (70) كه‌سیه‌كی سوریا، خۆیان راده‌ستی هێزه كوردییه‌كان كردووه

خه‌ندان-
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، ئه‌و هێزه (70) كه‌سیه‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانی خۆرئاواوه ده‌ستگیركراون، سه‌ر به سوپاكه‌ی ئه‌سه‌دن‌و له شه‌ڕێكدا له گه‌ڵ سوپای سوریای ئازاد هه‌ڵاتوون‌و خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی (یه‌په‌گه) كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رپرس بۆ خه‌ندان، رایگه‌یاند :"ئه‌مڕۆ هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه، كه هێزه كوردییه‌كانی خۆرئاوا توانیویان (70) ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی ئه‌سد ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ده‌ست به‌سه‌ر دوو زرێپۆشیشدا بگرن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، كه به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، ئه‌و (70) ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌ی سه‌ر به سوپای سوریا، هه‌ڵاتوون‌و خۆیان راده‌ستی هێزه كوردییه‌كان كردووه، وتیشی :" سوپای سوریای ئازاد له گه‌ڵ سوپاكه‌ی ئه‌سه‌د له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له ریف حه‌له‌ب به‌شه‌ڕ هاتوون‌و ئه‌وانیش له ناچاریدا خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ، كردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه، نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتیشی :" شه‌ڕه‌كه له نێوان هێزه‌كانی سوپای ئازاد و سوپاكه‌ی ئه‌سد بووه، كه سوپای سوریای ئازاد په‌لاماری فڕۆكه‌خانه‌كه‌یانداوه".
سه‌رچاوه‌كه، ناوی شه‌ش له‌و (70) ئه‌فسه‌ر و سه‌ربزانه ئاشكراكرد، كه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی (یه‌په‌گه) كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و شه‌ش كه‌سه بریتین له :
موقه‌ده‌م فه‌رهاد كه‌مه‌نده‌ر
نه‌قیب وسام فه‌یاز
ملازم نه‌سیم عه‌فیفووری
ملازم ئه‌نوه‌ر ئه‌سعه‌د
ملازم وائیل ئه‌لیاس
عه‌لی كه‌روومی_ سه‌رباز
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و هێزه (70) كه‌سییه، برینداریشیان تێدایه‌و له ئێستاشدا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت، بڕیاریشه راده‌ستی سوپای سوریا بكرێنه‌وه.




