بەبۆنەی رەمەزانەوە یادی ئەنفالی بارزانییەكان دوادەخرێت

ئەمڕۆ 31-7 یادی ئەنفالكردنی هەشت هەزار بارزانییە كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە ئەنفالكران،حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بڕیاریداوە بەهۆی مانگی رەمەانی پیرۆزەوە لە14-8 دا یادی ئەم رۆژە بكاتەوە.
لەوبارەیەوە فوئاد عوسمان بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم بەPUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ یادی جینۆسایدێكی تری گەلی كورددەكەینەوە، ئەویش یادی ئەنفالی بارزانییەكانە كە لەلایەن رژێمی بەعسەوەئەنفالكران، دوای ئەوەی لە ئۆردوگا زۆرەملێكانی نزیك هەولێر گەمارۆیدان،ئەوەبوو هەشت هەزار نێرینەی بارزانییەكانی بێسەرو شوێنكردو لەگۆڕەبەكۆمەڵەكانی باشوری عیراق زیندە بەچاڵی كردن.
وتیشی: بۆئەوەی یادیجینۆسایدی بارزانییەكان هاوكات نەبێت لەگەڵ مانگی رەمەزانی پیرۆزدا،بڕیارمانداوە دوای جەژنی رەمەزان و لە 14-8 دا بەشێوەیەكی شایستە یادیجینۆسایدی ئەنفالی بارزانییەكان بكەینەوە.
بەڕێوەبەری راگەیاندنیوەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێم روونیشیكردەوە كەدادگای باڵای تاوانەكانی عیراق دۆسیەی ئەنفالی بارزانییەكانی وەك جینۆسایدناساندووەو سەرانی رژێمی بەعسیش كە دەستیان هەبووە لەو تاوانەدا بەسزاگەیەندراون.
رۆژی 31-7-2013 رژێمی بەعس لەكۆمەڵگەكانی (قوشتەپە، سۆران و بەحركە) هەشت هەزار بارزانی ئەنفالكرد




