واشنتن پۆست: ئەمەریکا و کێشەی کۆچبەری
نووسینی یۆگین رۆبنسن
کارێکی ناخۆشە کە مرۆڤ کاردەکات خۆی دەستخەرۆ بکات، ئەویش تایبەتە بەو هەولانەی کە کۆمارییەکان دەیانەوێت بڕوا بەخۆیان بهێنن کە چاکسازی لە سیستەمی کۆچبەری لە قازانجی ئەوان دایە، کۆمارییەکان لە کۆنگرێس دەیانەوێت بە مەسەلەی "دابینکردی ئاسایشی سنور" دەست پێبکەن. ئەمەش کارێکی گالەتجاری و جێگەی پێکەنینە. لەبەر ئەوەی پێویستە چاکسازی بنەرەتی لە یاسای کۆچبەری بکرێت. پار حکوومەت رایگەیاند کە %٨٤ سنورەکان کۆنترۆ کراوە. کەواتە تەنیا لە %١٦ دەتوانرێت خەڵکی تێدا دزە بکات و بە دزییەوە بێنە ناو ئەمەریکا. مەسەلەکە پەیوەندی بە سنورەکانەوە نییە، ئەوەی راستی بێت مەسەلەکە پەیوەستە بە یانزدە ملیۆن کۆچبەری شەرعی کە تا ئەمڕۆکە بە رەسمی لەناو ئەمەریکا دەژین.
کۆمارییەکان پێیان وایە و نیگەرانییەکان پەیوەستە بەوەی هەر کاتێک مافی هاووڵاتی بوون بدەنە ئەم یانزە ملیۆن کۆچبەرە، ئەوا لە کاتی دەنگدان رێژەی دیموکراتەکان زۆر زیاد دەکات. ئەوان کێشەکەیان لەوەیە بەیانییەک لە خەو هەڵدەستن و دەبینن ویڵایەتی تیکساس لە کۆمارییەکانەوە بۆتە دیموکراتەکان، ئەمەش جێگەی دڵناخۆشییە، کە حزبێکی گەورە بەمجۆرە بە بایەخ پێنەدانە هەڵسوکەوتی کردووە.




