٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
میدیای ده‌ره‌وه‌

واشنتن پۆست: جولانەوەی سیاسەتی ئەمەریکا

سەرچاوە: KDP.info

نووسینی جێنەفەر رۆبن

 هەتا ئێستەش راپرسییەکان نیشانی دەدەن کە لەرووی جەماوەرییەوە سەرۆکی ئەمەریکا لە دابەزین دایە، هەروەها کەلەبوونی سیاسی لە خولی دووەمی دەسەڵاتی باراک ئۆباما درێژەی هەیە، ئەو راپرسییەی زانکۆی کوینیبیاک لەمەڕ  ئاستی جەماوەری ئۆباما ئامادەی کردووە، نیشانی دەدات ئاستەکە لە دابەزینە، ئەویش لە چل وهەشتەوە دابەزیوە بۆ چل و چوار. ئەمەریکییەکان لەمەڕ سیاسەتی دەرەوەی ئۆباما لە پەنجاو دوو دابەزیوە بۆ چل  و یەک. هەروەها لەمەڕ دۆسیەی کۆچبەری لە پەنجا دابەزیوە بۆ چل  و یەک. هەروەها لەباری ئابورییەوە لە پەنجا و پێنج دابەزیوە بۆ چل و یەک ، ئەمەش نیشانەیەکی خراپە.

ئۆباما لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا بەرنامەی  زۆری دەربارەی چاکسازی لە بواری کۆچبەری  دژی کۆمارییەکان  باسکرد، بەڵام دیار نییە، هەروەها هیچ لە بارەی باج و چەک و دەستبەسەرداگرتنی مولکی تایبەتی نەکرد. هەروەها هەتا ئێستە باری ئابوری خراپە،  وەکو وۆل ستریت جۆرنال ئاماژەی پێدەکات کە رێژەی خێرایی لە ئابوری نیشتیمانی بەرێژەی%1دابەزیوە. هەواڵێکی خۆش ئەوەیە کە ئیدی ئۆباما ناتوانێت هیچ یاساێکی دیکە تێپەڕێنێت کە زیانی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار