واشنتن پۆست: حەمەساتەی کێری بۆ پرۆسەی ئاشتی
__2013_03_06_h12m36s15__GH.jpg)
نووسینی کارین دیونگ و ولیەم بۆس
رەنگە بتوانرێت جارێکی دیکە ئیسرائیلی و فەلەستینییەکان بگەڕێندرێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ، یاخود جارێکی دیکەش فەشەل بهێنێت وەکو هەموو جارەکانی دیکە، بەڵام کەس ناتوانێت ئەوە رەتبکاتەوە کە جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا هەموو کۆششێک بۆ ئاشتی دەکات.
لە هەفتەی رابردوو کێری لە گەڵ عەرەبە هاوپەیمانەکەی کۆشا بۆ کێشەی سوریا، هەورەها چووە نێو مەسەلەی گفتوگۆی چاوەڕوانکراو لە گەڵ بزوتنەوەی تالیبان و لە هەمان کاتیشدا ئەو کێشەی پەیوەندی بە ئیدوارد سندۆن هەیە.
کێری بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ هاوکاری لە چوار ملیار دۆلارەکە بۆ فەلەستین پێشکەشکرد، دیبۆلۆماتکارێکی گەورەی ئەمەریکی دەڵێت، ئەزمونێکی گەورەی هەیە بۆ هاندانی پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا، هەرچەندە هێشتا هیچ ئارەزوێک بۆ ئاشتی درێژخایەن نیشان نەدراوە، بەڵام هەندێک لایەنی هەرێمایەتی پەیوەندار بە مەسەلەکە کەوتوونەتە خۆ بۆ ئەو حەماسەی کێری لەمەڕ ئاشتی هەیەتی.




